داگیرساندنی بزوێنەر-بە پریشکە

داگیرساندنی بزوێنەر-بە پریشکە بزوێنەرێکی سووتانی ناوەکییە. بەگشتی ئەو بزوێنەرانەی کە بە بە نزین کار دەکەن، کاتێک کە کرداری سووتان ڕوودەدات بە یارمەتی پلاکێک کە پریشکەی لێوە دەردەچێت بە ئامادەبوونی تێکەڵەیەک لە ھەواو بەنزین لە ناو لولەکەکە (سلیندەر) ڕوودەدات، کە ئەو کردارە زۆر جیاوازە لەگەڵ داگیرساندنی بزوێنەر بە پەستاوتن بە تایبەتی بزوێنەرەکانی دێزڵ، و کاتێک گەرمی دەگوازرێتەوە بە یارمەتی پەستان لەگەڵ پریشکاندی بەنزین بە بەسە بۆ کرداری پەستێوراو بەبێ یارمەتی ھیچ پریشکەیەکی دەرەکی.

بەنزینەکان دەستکاری

ھەلگیرساندنی بزوینەرەکان - بە پریشکە بە گشتی دەگەرێتەوە بۆ بزوێنەرەکانی گازۆلین لە باکووری ئەمریکا، لەگەڵ بزوێنەرەکانی بەنزین لە بەریتانیا لەگەل ئەوانەی ماون لە جیھان، ھەرچەندە ئەو بەشانە ڕێگە پێدراو نین، لەوکاتەی کە ھەلگیرساندنی بزوینەرەکان -بە پریشکە باشتر کار دەکات لەگەڵ سووتەمەنی بە بەراورد لەگەڵ بەنزین و گازۆلین، ھەر وەک میتانۆڵ، ئیتانۆڵ، بایۆئیشانۆڵ، و گازی پەستێوراوی سروشتی، ھایدرۆجین[١]

سووڕی کارکردن دەستکاری

سووڕی کارکردن بۆ ھەردوو بزوێنەری ھەلگیرساندن بە پریشکە لەگەل داگیرساندن بە پەستانێکی زۆر لە بزوەنەرەکان لەوانەیە یەکێک لەو دوانە بێت یان دوو لیدان یان چوار لێدان.

بزوینەری ھەلگیرساندن بە پریشکە لە چوار لیدان کە بزوێنەری سووڕی ئۆتۆیە. کە لەو چوار لێدانەی خوارەوە پێک دێ: لیدانێک بۆ ھاتنە ناوەوەی تێکەڵەکە، لێ دانێک بۆ پەستاوتنی تێکەڵەکە، لیدانێک بۆ وزە مەبەستی گواستنەوەی وزە بۆ بازووی بزوێنەرەکە، و لێ دانێکیش بۆ کردنە دەرەوەی دووکەڵەکەیە؛ و خولانەوەی ھەریەکێک لەو لێدانانە ١٨٠ پلەیە و بۆ چوار لێدان بە ٧٢٠ پلە بۆ خولانەوای کرانک شەفتەکە کۆتایی دێ. ھەر چەندە بۆ یەک خولانەوەی تەواو تەنھا یەک جار وزە بەدەست دی لەو بزوینەرە کاتیک کە بازووی بزوێنەرەکە دووجار دەخولیتەوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Naijar, Yousef S.H. (2009). "Alternative Fuels for Spark Ignition Engines" (PDF). The Open Fuels & Energy Science Journal (2): 1–9. Archived from the original (PDF) on 14 May 2013. ١٤ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.