داڕمانی بیردۆزی پەرەسەندن لە بیست پرسیاردا

داڕمانی بیردۆزی پەرەسەندن لە بیست پرسیاردا، ناوی یەکێک لە کتێبە ناودارەکانی نووسەر و لێکۆڵەرەوەی تورکی هارون یەحیایە. و لە ڕێگە ئەم کتێبەوە و بە بەڵگەی زانستی نووسەر بیردۆزی پەرەسەندن ڕەت دەکاتەوە، و هەروەها ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە دارووینی یان بیردۆزی پەرەسەندن بیردۆزێکی زانستی نییە و بە هۆکارێکی دادەنێت بۆ گەشەکردنی بەرژەوەندی تاکەکەس و توند وتیژی و دڵ ڕەقی و هەروەها سەرەتایەک بۆ گەشەکردنی بیروڕا خوێناوی و گشتیرییەکانی وەک فاشیزم و و شیوعی و ئەزمە کۆمەڵایەتییەکانی دواتر.

داڕمانی بیردۆزی پەرەسەندن لە بیست پرسیاردا
نووسەرهارون یەحیا
سەردێڕی سەرەکی20 Soruda Evrim Teorisinin Çöküşü
وڵاتتورکیا
زمانتورکی

دەربارەی دانەرەکەی دەستکاری

هارون یەحیا نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەکی ناوداری تورکییە، و ناوی ڕاستی عەدنان ئۆکتارە، و هارون یەحیا نازناوی نووسینیەتی، ساڵی ١٩٦٥ لە ئەنقەرە هاتۆتە دنیاوە و لە ساڵی ١٩٧٩ چۆتە ئیستەنبوڵ و پەیوەندی کردووە بە کۆلێژی هونەرە جوانەکان، و لەم کاتانەدا هەڵدەسێت بە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا ماددییەکانی دەستیانگرتووە بەسەر دەوروپشتییدا، و نووسینەکانی تەرکیز دەکەنە سەر بابەتە باوەرییەکان و بە سەدان کتێبی نووسیوە کە وەرگێڕدراون بۆ زۆربەی زمانە جیهانییەکان.

ناوەڕۆکی کتێبەکە دەستکاری

هارون یەحیا لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە بە بیست پرسیار بیردۆزی پەرەسەندن و فەلسەفەی داروینیزم ڕەت دەکاتەوە و پرسیارەکانیش لەو چوارچێوەیەدا ئەسوڕێنەوە، وەک بۆچی بیردۆزی پەرەسەندن بە بیردۆزێکی ڕاست دانانرێت لە ڕووی زانستییەوە، و چۆن داڕمانی بیردۆزی پەرەسەندن ڕاستی بەدیهێنان ئەسەلمێنێت لەلایەن خواوە، و بۆچی بیردۆزی پەرەسەندن بە بنەمایەک بۆ زانستی زیندەوەرزانی دانانرێت، بۆچی گۆڕانی شێوە بە بەڵگە دانانرێت بۆ پەرەسەندن، و جۆری ئەو پەیوەندییە چییە لە نێوان زانست و بەدیهێناندایە. و نووسەر بە بەڵگەی زانستی وەڵامی ئەو پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر ئەداتەوە.

وەرگێڕانی کتێبەکە دەستکاری

ئەم کتێبە بە زمانی تورکی نووسراوە و بۆ چەندین زمانی جیهان وەرگێڕدراوە، لەوانە؛ ئەڵمانی و ئیسپانی و فەڕەنسی و عەرەبی و ئینگلیزی و ئیندۆنیزیی و ئازەربایجانی.

سەرچاوەکان دەستکاری

سایتی هارون یەحیا[بەستەری مردوو]