سەما
سەما (بە ئینگلیزی: Dance) بەشێک لە ھونەرە کە پێناسە دەکرێت بە جووڵاندنی تەن ھاوکات لەگەڵ ڕیتمێک یان مۆسیقایەک.
Deto.ka
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
سەما چەندین جۆر و شێوازی تایبەتی هەیە کە هەریەکەیان تایبەتمەنی خۆی هەیە و زۆر کات پەیوەستە بە کلتور و تایبەت مەندییەکانی کەسی سەماکار. سەما دەچێتە ڕیزی وەرزشەکان و هونەرەکان چونکە پەیوەستە بە هەردوولا و هەندێ شێوازی سەما پێویستی بە لایەنی وەرزشی زیاترە و هەندێکی کەشیان پێویستیان بەلایەنی هونەری زیاترە بەڵام بەبێ لایەنەکەی تر زەحمەتە بتوانی سەمایەکی باش پێشکەش بە بینەر بکەی.
سەما و مۆسیقا: بەبێ بوونی مۆسیقا سەماکار ناتوانی بە شێوەیەکی جوان سەما بکا ، ڕۆتین یان پەیوەست بوون بە مۆسیقاوە بەشێکی گرنگە لە سەمادا و سەماکار ئەگەر شارەزای نەبێت لە ڕۆتین و مۆسیقادا ناتوانێت وێنەیەکی جوان پیشان باتوو بینەر بە شێوەیەکی ئاڵۆز جوڵە و ساماکە دەبینێت
سەما و زمانی جەستە:
سەما و زمانی جەستە بەیوەندیەکی سەرەکیان هەیە و پەیوەست بە یەکترەوە و واتا سەما بەبێ بوونی زمانی جەستە تەنها جوڵەی ئاساییە ، ئەگەر سەماکا شارەزای هەبێت لە زمانی جەستە ئەتوانێت وا لە جوڵەکانی بکات کە وای پیشان بات بێتاقەتە یان توڕەیە یان دڵ خۆشه یان ....هتد
وتاری پەیوەندیدار
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەما تێدایە. |