داری ساری سەبری
داری ساری سەبری (١٩٣٠ لە زرباتیە - ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە بەغدا) شاعیر و مێژوونووسی کوردی عێراق بوو. داری ساری لە عەشیرەتی مەڵگشای لە کوردە فەیلییەکانی باشووری کوردستان بوو.
ژیان
دەستکاریداری ساری سەبری لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری زرباتیە لە ڕۆژھەڵاتی شاری کووت لە دایک بوو.
داری ساری لە کۆتاییەکانی دەھەی ١٩٥٠ لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردەکان و حیزبی ھیوا بوو. داری ساری بە دوای ھەڵوەشیندرانی حیزبی ھیوا چوو لە حیزبی دیموکرات و لە لقی پێنجەمی ئەو حیزبە ئەندامێکی چالاک بوو. ئەو چەندین جار کەو لە بەندیخانە و تەنانەت لە ساڵی ١٩٧٤ بڕیاری سێدارەدانی بۆ دەربڕا بەڵام عەفو کرا.
داری ساری ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عێراق و ئەندامی لژنەی بەریوەبەریی کۆمەڵەی چاندی کوردی بوو. ئەو لە فیستیڤالەکانێک وەکوو یەکەمین فیستیڤالی ھەڵبەستی کوردی لە کەرکووک و ھەروەھا فیستیڤالەکانێکی وێژەی کوردی لە سلێمانی و بەغدا و لە دەرەوەی عێڕاق بەشداری کرد.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «"احمد الحمد المندلاوي - شعراء فيليون في الذاكرة/القسم:القسم الثالث"». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.