خەیاڵاویبوون
خەیاڵاویبوون بە دوو شێوازی ھەستی و زانیارییانەیە:
خەیاڵاویبوون | |
---|---|
ICD-10 | R44 |
ICD-9 | 780.1 |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | ١٩٧٦٩ |
مێدلاین پلەس | ٠٠٣٢٥٨ |
MeSH | D006212 |
١- خەیاڵاویبوون لە ڕێگای ھەستەوە: تێگەییشتنی ھەڵە لە یەکێک لە پێنج ھەستە سەرەکییەکەیە کە لە نەبوونی پاڵنەرێکی دەرەکیی پێوەندیدار بەو ھەستەوە خۆ دەنوێنێت و تاک لێی تێدەگات.[١] بۆ نموونە، کەسێک بەو شێوە بیردەکاتەوە کە لە تەنیاییدا دەنگی قسەکردنی کەسێکی تر دەبیستێت یان ئەو کەسە دەبینێت. بۆ ئەوەی حاڵەتێک، خەیاڵاویبوون بێتە ھەژمار، دوو پێوەر پێویستن:
- سەرەتا پێویستە ئەم ھەستە وەکوو ڕاستییەک جیلوەبکات نەک وەکوو لەمێشکی خۆدا نەخشاندن.
- پاشان دەبێ وادەربکەوێت کە لە دنیای دەرەوە سەرچاو دەگرێت.
لەحاڵەتێکدا کە ئەزموونێکی ھەستکردنی لەو چەشنە تەنیا یەک لەو دوو تایبەتمەندییەی ھەبێت، وەکوو خەیاڵاویبوونی درۆیی ناودێر دەکرێت. لەزۆربەی حاڵەتەکاندا و بەگشتی، خەیاڵاویبوون بەشێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەک وەکوو سایکۆز دێتەھەژمار.
٢- زانیارییانە: تێگەییشتنی ھەڵەی یەکێک لە پەنج ھەستە سەرەکییەکە لەبارەی ھەبوونی ئازار یان چێژ و یان نەبوونی ھەست ە.
خەیاڵاویبوون لە مرۆڤە تەندروستەکاندا
دەستکاریبڕێ جار ئەو کەسانەیش کە تەندروستییەکی باشیان ھەیە و بێکێشەن لەکاتی خەوپێداکەفتن یان لەخەوھەڵسان، تووشی خەیاڵاویبوون دەبن. ئەو خەیاڵاویبوونانە کە مرۆڤ لەکاتی خەوپێداکەفتندا تووشیان دەبێت پێی دەوترێت ھیپناگوژیک و ھەروەھا ئەو خەیاڵاویبوونانەی لەکاتی لەخەوھەڵساندا مرۆڤ تووشیان دەبێت، ھیپناپومپینگ ناوی لێنراوە. ئەم خەیاڵاویبوونانە بەگشتی زۆر ئاسایی و کورت و سادەن، بۆ نموونە وەکوو گوێبیستبوونی دەنگی پێوەندیی تەلەفۆنی یا ناوی ئەو تاکە ڕوودەدەن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Kaplan & Sadock, Clinical Psychiatry, 2001.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «توھم»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠١٦.
ئەم «دەروونناسی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەیاڵاویبوون تێدایە. |