خەستیی ئەلکھول لە خوێندا

خەستیی ئەلکھول لە خوێندا (بە ئینگلیزی: Blood alcohol concentration) پێوانەی بڕی ئەلکھولە لە خوێنی کەسێکی دیاریکراودا.[١]

ئەلکھول

پێوانەی خەستیی ئەلکھول لە خوێندا بەکاردێت بۆ لایەنی یاسایی و تەندروستی.[٢] (BAC-خەستی ئەلکھول لە خوێندا) بەڕێژەی (گرام/١٠٠مل) خوێن دەپێورێت یاخود (میللی مۆل/لیتر خوێن)، بۆ نمووەن ٠٬١٠ گرام/١٠٠مل خوێن بەرامبەرە بە ٢١٬٧ ممۆڵ/لیتر خوێن.[٣] ڕێژەی ٠٬٠(خەستی ئەلکھول لە خوێندا) بە دۆخی بەئاگایی (ناسەرخۆشی) ھەژمار دەکرێت و لە سەروو ٠٬٤ـەوە بە ترسناک ھەژمار دەکرێت.[٢]

کاریگەرییەکانی ئەلکھول بەپێی ڕیژەی لە لەشدا دەستکاری

کاریگەرە یەک لەدوای یەکەکانی ئەلکھول[٤]
ڕێژەی ئەلکھول لە لەشدا

(BAC-گ/١٠٠مل خوێن)

یەکەی پێوانەیی SI

(ممۆڵ/لیتر خوێن)

ڕەفتاری کەسەکە گرفت و نەتوانین
٠٬٠٠١–٠٬٠٢٩ ٠٬٢٢–٦٬٣
  • لەوانەیە ئاسایی دەربکەوێ
  • کاریگەرییەکانی کەمە، بە پشکنینی تایبەت دەردەکەوێت
٠٬٠٣٠–٠٬٠٥٩ ٦٬٥–١٢٬٨
  • بەزاندنی سنوورە کۆمەڵایەتییەکان
  • ھەستکردن بە دڵخۆشی
  • بڕوابەخۆبوون و دڵخۆشییەکی زیاد لە ڕادە
  • حەسانەوە
  • چەنەبازی و زۆربڵەیی
  • ناتوانێت سەرجی شتەکان بدات (تەرکیزی نامێنێت)
٠٬٠٦٠–٠٬٠٩٩ ١٣٬٠–٢١٬٥
  • سووربوونەوەی دەمووچاو و پێست وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەلکھول
  • نەمانی ئاماژە ھەست و سۆزییەکانی دەمووچاو
  • ناتوانێت خۆی ڕابگرێت لەبەرامبەر ئەو شتانەی ئەیکات، خۆی پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت
  • زیاد لە ڕادە دڵخۆشی
  • لەگەڵ ھەموو کەسێک قسە ئەکات و کراوە ئەبێ
  • کەمتر ھەست بە ئازار ئەکات
  • کەمبوونەوەی ئاستی بینین و ھەستنەکردن بە دوور و نزیکی شتەکان (مەودای بینین)
  • بەشەوارە کەوتن
  • نەبینینی لاتەنیشەکان (تەنھا بەردەمی خۆی ئەبینی)
  • ناتوانێت بڕیاری دروست بدات و بیربکاتەوە
٠٬١٠٠–٠٬١٩٩ ٢١٬٧–٤٣٬٣
  • سڕبوون
  • لەخۆوە جووڵان
  • بۆڵەبۆڵ کردن
  • پێکەنین و گریان یان دەربڕینی ھەست بەبێ ھۆ
  • ئەگەری ڕشانەوە و ھێڵنج و دڵتێکەڵھاتن
  • سەرگێژخواردن و خولانەوە و کەوتن
  • نەمانی توانایی کۆنتڕۆڵی جەست و جوڵان
  • نەتوانینی ڕۆشتن و جوڵە بەخواستی خۆی
  • نەمانی پەرچەکردار
  • قسە بڕسقاندن
  • بەملاولا کەوتن
  • لەکارکەوتنی ئەندامی پیاوەتی
٠٬٢٠٠–٠٬٢٩٩ ٤٣٬٤–٦٤٬٩
  • تووڕەبوون یان بێتاقەتی
  • ناتنوانێت شتی دوای ئێستای لەبیربمێنێت(شتی بۆ خەزن نابێ لە مێشکیا)
  • توانایی ھەستکردنی نامێنێت
  • ھەستی جنسی نامێنێت
  • زوو زوو مەزاجی ئەگۆڕێ
  • دڵتێکەڵھاتن
  • تێگەیشتنی کەم ئەبێتەوە
  • بێئاگایی و سڕبوون کە ھەست بە ئازار ناکات
  • ڕشانەوە
  • بیرچوونەوە
  • بێئاگایی
  • ناتوانێت کۆنترۆڵی لەشی بکات
٠٬٣٠٠–٠٬٣٩٩ ٦٥٬١–٨٦٬٦
  • لەکارکەوتنی بەشی ناوەنی مێشک و دەمار و گۆڕانکاری لە کارەکانیدا وەک کەمبوونەوەی لێدانی دڵ و ھەناسەدان
  • زوو زوو لەھۆش خۆی دەچێتە و بەئاگا دێتەوە دەجووڵێ
  • تێگەیشتنی نامێنێ
  • ئەگەرێکی کەمی ھەیە کە بمرێت
  • بێئاگایی و سڕبوون کە ھەست بە ئازار ناکات
  • شت ئەچێتە ڕێڕەوی ھەناسەیەوە وەک دەردراوی ڕیڕەوەی خۆراک یان ئەو شتانەی ئەیخوات و ئەیخواتەوە
  • دایمە ھەست ئەکا کە ئەکەوێ بەملاو لایا خۆی پێڕاگیر ناکرێ
  • ھەناسەی باش بۆ نادرێ
  • لێدانی دڵی زۆر کەم ئەکا
  • ناتوانێ میزکردنی کۆنترۆڵ بکا لەخۆیەوە میز ئەکا
٠٬٤٠٠–٠٬٥٠٠ ٨٦٬٦–١٠٨٬٥
  • لەھۆشخۆچوون (کۆما)
  • ئەگەری مردن
  • مێشکی بەتەواوەتی کارەکانی تێک ئەچی و کاری کەم ئەبێتەوە
  • ھەناسەی باش پێنادرێ
  • دڵی بەتەواوی لێنادات
  • لەخۆوە چاوی ئەجووڵێ(بەھۆی بوونی ئەلکھول لە گوێیدا)
>٠٬٥٠ >١٠٨٬٥
  • ئەگەری زۆرە بمرێت
 

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کتێبی زیندەزانیی ١٢ (چاپی دووەم - ٢٠١١)
  2. ^ ئ ا "Blood Alcohol Level: MedlinePlus Lab Test Information". medlineplus.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 25 December 2019.
  3. ^ McCune, Anne (2015). ABC of Alcohol (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. p. 14. ISBN 978-1-118-54396-2.
  4. ^ A hybridizing of effects as described at Alcohol's Effects May 5, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. from Virginia Tech and Federal Aviation Regulation (CFR) 91.17: Alcohol and Flying (hosted on FlightPhysical.com)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری