نووسینی بزماری
نووسینی بزماری (بە ئینگلیزی: Cuneiform) بەو چینە لە ڕێنووسانە دەوترێت کە ھێمایەکی وەکوو پواز، یان بزماریان ھەیە. سوومەرییەکان بۆ گەیاندنی مەبەستیان وێنە و ھێماکانیان بەکار دەھێنا و ئەو ھێمایانە بە پێنووسێکی لە قامیش دروستکراو، کە لە ڕووی شێوەوە نووکەکەی لە پوازک دەچوو، لەسەر تاتەقوڕ دەنووسران و پاش وشکبوونەوەی تاتەقوڕەکان ئەم ھێمایانە لە وێنەی بزمار دەردەکەوتن، ھەر بۆیە بەم شێوە نووسینە دەوترێت، نووسینی بزماری.[١] ڕێنووسە بزمارییەکان چەشنگەلێکی جۆراوجۆریان ھەیە کە بۆ نووسینی زمانە جیاوازەکان بەکار دێن. لەو چەشنانەی ڕێنووسی بزماری دەکرێ ئاماژە بکەین بە ڕێنووسی پارسی کۆن، سوومەری، ئەکەدی، ئیلامی، بابلی، ئووگاریتی. ئاڕاستەی ھەموو ڕێنووسە بزمارییەکان کە تا ئێستا کراونەتەوە لە چەپەوە بۆ ڕاست نووسراون. ئەم ڕێنووسە کە ھەندێ کەس بڕوایان وایە کە کۆڵەکەی بیرۆکەییان ھەیە، لە ھەموو وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا کەڵکی لێ وەرگیراوە. توێژەران، سوومەرییەکان بە داھێنەری نووسینی بزماری دادەنێن.
نووسینی بزماری | |
---|---|
جۆر | وێنەوشە و بڕگەیی |
زمانەکان | ئەکەدی، ئیلامی، ھاتیک، ھیتی، ھوری، لووی، سۆمەری، ئوراتوویی |
سەردەمی بەکارھێنان | لە سەدەی ٣٠ پێش زایین تا سەدەی یەکەمی پێش زایین |
وەرگیراوە لە |
(نووسراوە کۆنەکان)
|
لێی وەرگیراون | ھیچ وێدەچیت ھەخامەنشی ئیلھامی وەرگرتووە، لەژێر کاریگەری ئوگاریتی. |
ISO 15924 | Xsux, 020 |
ئاڕاستە | چەپ بۆ ڕاست |
ناسناوی لە یوونیکۆد | Cuneiform |
سنووری لە یوونیکۆد | U+12000 to U+123FF (نووسینی بزماری سۆمەری-ئەکەدی) U+12400 to U+1247F (ژمارەکان) |
تێبینی: ئەم پەڕە ھێما فۆنەتیکییەکانی IPAی تێدایە. |
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ مێژووی شارستانییەکان، پۆلی دەیەمی ئامادەیی وێژەیی
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «خط میخی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نووسینی بزماری تێدایە. |