خانەی تەنبوور بنکەیەکی فەرھەنگی ھونەرییە لە گوندی بانزەلانی شارستانی داڵاھۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ئەم بنکەیە بە ھەوڵی ھونەرمەندی کورد عەلی ئەکبەر مورادی بۆ پەرەدان بە مۆسیقای تەمبوور دامەزراوە. ئەم بنکەیە لە ساڵی ٢٠١٧دا کرایەوە[١] و لە مەراسیمی کردنەوەکەیدا کەسانێک وەک کەیھان کەلھوڕ، شارام نازری و حوسێن عەلیزادە بەشدارییان کرد.[٢] باڵەخانەکەی خانەی تەنبوور چەندین بەشی ھەیە، وەک کتێبخانە، شوێنی وانەی شێوەکاری و شوێنی ڕاھێنانی مۆسیقا. ئەم بنکەیە بەرھەمی ھەوڵی چەندین ساڵەی ھونەرمەندی تەمبوورەژەن عەلی ئەکبەر مورادییە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "روژھلات کردستان/افتتاح جشنوارە و خانە تنبور در کرماشان". ٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "موسیقی ما: خانە تنبور افتتاح شد". Archived from the original on 3ی Novemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)