خانووی لۆنگوود

شوێنی نیشتەجێبوونی ناپلیۆن بۆناپارت لە سانت ھێلینا

خانووی لۆنگوود (بە ئینگلیزی: Longwood House) شوێنی مانەوەی ناپلیۆن بۆناپارت بوو، لەکاتی دوورخستنەوەیدا بۆ دوورگەی سانت ھێلینا، لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨١٥ تا مردنی لە ٥ی ئایاری ١٨٢١. دەکەوێتە سەر دەشتێکی با لێھاتوو و ٦ کم لە جەیمستاونەوە دوورە.

خانووی لۆنگوود
ناو بە زمانی فەرمیLongwood House
وڵاتSaint Helena, Ascension and Tristan da Cunha
دابەشکاریی کارگێڕیLongwood
پۆتانی شوێن١٥°٥٧′١″S ٥°٤٠′٥٩″W
خاوەنFrench State
کارپێکەرFrench State
ناوچەSaint Helena, Ascension and Tristan da Cunha
Map
لۆنگوود شوێنی نیشتەجێبوونی ناپلیۆن بوو لەکاتی دوورخستنەوەیدا لە سانت ھێلینا لە ساڵی ١٨١٥ بۆ ماوەی شەش ساڵ، تا مردنی لە ساڵی ١٨٢١
خانووی لۆنگوود، لە ساڵی ٢٠٠٨
خانووی لۆنگوود، لە ساڵی ٢٠١٤

پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوینەی مولازمی یەکەمی سەرۆکی دوورگەکە بوو، لە ساڵی ١٨١٥دا گۆڕدرا بۆ ئەوەی ناپلیۆن تێیدا بژی، حکوومەتی بەریتانیا وەک شوێنێکی نیشتەجێبوون بۆ ئیمپراتۆری پێشوو و شاندی یاوەری بە نەگونجاو زانی و تەنیا پێش مردنی خانوویەکی نوێی بۆ دروستکرابوو لە شوێنێکی نزیکەوە، کە ھەرگیز بەکارینەھێنا. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٨١٨، حاکم سێر ھادسۆن لۆو پێشنیاری بۆ لۆرد باثێرس کرد کە ناپلیۆن بگوازرێتەوە بۆ ھۆڵی ڕۆزماری، خانوویەک کە بەردەست بوو و لە بەشێکی لەبارتری دوورگەکەدا بوو، لەوێ لە با داڵدەدرابوو و سێبەردار بوو کە ناپلیۆن بەدڵی بوو. بەڵام پێشنیارەکانی ژەنەڕاڵ گۆریگۆد لە لەندەن بڕوای بە لۆرد باثێرسی ھێنا کە لۆنگوود سەلامەتترە بۆ ئەوەی ناپلیۆن تێیدا بمێنێتەوە، کە ھەڵھاتن تێیدا ئەستەمە. بۆیە دروستکردنی خانووە نوێیەکە تەنیا لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨١٨ دەستیپێکرد، ئەمەش دوای سێ ساڵ لە ھاتنی ناپلیۆن بوو بۆ دوورگەکە.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «منزل لونغوود»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢ی ٩ی ٢٠٢٣.