خالید ئێرتوغروڵ

نووسەرێکی تورک

خالید ئێرتوغرۆڵ (تورکی: Halit Ertuğrul)، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، بەشێک بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیھانییەکان لەوانەش زمانی کوردی.

ژیانی دەستکاری

خالید ئێرتوغرۆل لە شاری ئادیامان ھاتۆتە دنیاوە لە تورکیا، خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواو کردووە، دواتر پەیمانگەی زانستی نێغەدە و کۆلێژی زانستە پەروەردەیەکانی تەواوکردووە، و دواتر ماستەری بە دەستھێناوە و تا دواجار پلەی دوکتۆرای وەرگرتووە لە زانکۆی ساکاریا لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان.[ژێدەر پێویستە]

چەندین ساڵ وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لە خوێندنگەکاندا ئیشی کردووە و ھەروەھا لە چەند زانکۆیەکی تورکیادا دەرسی وتۆتەوە و بەشداری چەندین چالاکی کردووە لە ناو تورکیا و دەرەوەیدا.[ژێدەر پێویستە]

نوسینەکانی دەستکاری

بەرھەمەکانی خالید ئێرتوغرۆل زۆربەی لە شێوەی ڕۆمان و کورتە چیرۆکدا داڕێژراون و ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە ڕووداوی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە، بە شێوازێکی کاریگەر و زمانێکی ئاسان داڕێژراون بە شێوەیەک کە خوێنەر کەمەندکێش دەکەن بۆ ئەو دیمەنانەی نووسەر دەیخاتە ڕوو و ھەستی خوێنەر ئەجوڵێنن.

زیاتری نوسینەکانی پەروەردەیین و مەبەست لێیان چارەسەرکردنی کێشە دەروونی و ڕۆحیەکانی گەنجان و لاوانە.

دانراوەکانی دەستکاری

خالید ئرتۆغرۆل خاوەنی چەندین بەرھەمە و خزمەتێکی دیاری ھەیە لە بورای فێرکردن و ڕۆشنبیرییدا و نزیکەی پەنجا کتێبی بە تورکی بە چاپ گەیشتووە و زۆربەی ئەم بەرھەمانە بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدراون، ھاوکات چەندین خەڵاتی ڕێز لێنانی وەرگرتووە.

کۆمەڵێکی زۆر لە بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی کە چەندین جار چاپ دەکرێنەوە و خوێنەرێکی باشیان ھەیە، لەو کتێبانەش:

# کتێب وەڕگێڕ نووسەر ناوەندی چاپ
١ ئایسڵ گۆنا غەریب خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٢ محەمەد دوزجەیی گۆنا غەریب ناجی خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٣ ژینی پڕ ئەسرین ئەحمەد تاھیر خالید ئێرتوغرۆل نوسینگەی تەفسیر
٤ ئەو پیاوەی لە دووی خۆی دەگەڕێت شەیدا عەلی خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٥ بەھار ھاتە ژیانمەوە تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٥ محەمەد (د. خ) مامۆستای ھەمووان تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٦ کچی خۆرھەڵات شەیدا عەلی خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٧ گەڕانەوە لە ھەڵدێر ھێمن عوسمان خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٨ دوایین ھەناسە لە سوجدەدا تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٩ جانان سروشت ڕەووف خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١٠ ئەو ئافرەتەی خۆی دۆزییەوە تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١١ ئەو ئافرەتەی لەدووی خۆی دەگەڕێت محەمەد خالید خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١٢ سەلیم و خەندە تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

سەرچاوەکان دەستکاری