حەمەد سعود سەیاری لەدایکبووی ساڵی ١٩٤١ـە، سەرۆکی دەزگای دراوی عەرەبی سعودی بوو لەنێوان ساڵانی ١٩٨٣ تاوەکو ٢٠٠٩. بڕوانامەی ماستەر لەزانستی ئابووری بەدەستھێناوە لە زانکۆی میریلاندی ئەمریکا. وانەبێژی ئابووری بووە لە پەیمانگای کارگێڕی گشتی ڕیاز. پاشان بووە بە ئەمینداری گشتی سندوقی وەبەرھێنانی گشتی و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی گەشەپێدانی پیشەسازی سعودی بووە. پاشان پلەی چاودێری گشتی جێگری سەرۆکی دەزگای دراوی عەرەبی سعودی وەرگرتووە لە ١٩٨٣.

دوای ٢٥ ساڵ خزمەت ڕۆژی شەممە ١٤/٢/٢٠٠٩ داواکاری دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد و وازی لەو کارە ھێنا.