دەزگای دراوی عەرەبی سعودی

بانکی ناوەندیی سعودیە (بە عەرەبی: البنك المركزي السعودي‎) پێشتر دەزگای دراوی عەرەبی سعودی بوو، لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە، ناسراوە بە (ساما) کورتکراوەی (Saudi Arabian Monetary Agency)، ڕۆڵێکی گەورەی ھەیە لە ڕێکخستنی کەرتی بانکی لە ناوچەی کەنداو.

Logo

مێژوو دەستکاری

تا کاتی دامەزراندنی ساما، سعودیە خاوەنی ھیچ سیستەمێکی دارایی تایبەتی نەبوو، دراوە بیانییەکان لە مامەڵە بازرگانییەکان بەکاردەھێنرا. یەک لەکارە گرنگەکانی ساما دوای دامەزراندنی بریتی بوو لە دانانی سیستەمێکی بانکی و دەرکردنی دراوێکی نیشتمانی، دوای دانانی سیستەمی بانکی و ڕێکخستنی لە ئاداری ١٩٦١ ڕیاڵی سعودی بوو بە دراوی نیشتمانی.

کارەکانی دەستکاری

  • دەرکردنی دراوی نیشتمانی.
  • بانکی حکومی.
  • چاودێریکردنی بانکە بازرگانییەکانی ناوخۆ و سەرپەرشتیکردنی کۆمپانیاکانی دڵنیایی.
  • ڕێکخستنی دراوی بیانی بۆ یەدەگ.
  • ڕێکخستنی سیاسەتی دراو.

ماڵپەڕی فەرمی دەستکاری

دەزگای دراوی عەرەبی سعودی