حیزبی فاشیستی نەتەوەیی (بە ئیتالی: Partito Nazionale Fascista، PNF) حیزبێکی ئیتالی بوو لەلایەن بێنیتۆ موسۆلینییەوە لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ دامەزرا. حیزبەکە لە ١٩٢٢ حوکمی ئیتالیای کرد ئەمەش پاش ڕێپێوانە سەربازییەکەی ڕۆما لەوساڵەدا. حوکمڕانی حیزبەکە تا ساڵی ١٩٤٣ بەردەوامبوو. لەماوەی حوکمڕانی حیزبەکە سەرجەم حیزبەکانی دیکە قەدەغەکران و وڵات بە سیستەمی تاک حیزبی بەڕێوەبرا، ھەربۆیەش حیزبە لیبڕالە ئۆپۆزسیۆنەکان بەحکوومەتی فاشی ئیتالییان دەگووت دیکتاتۆری تۆتالیتاری بەڵام خودی حیزبەکە تۆتالیتاربوونی خۆی ڕەتنەدەکردەوە و بەلایەنی باشەی حوکمڕانی خۆیان دەزانی.
حیزبی فاشیستی نەتەوەیی |
---|
دامەزران | ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ |
---|
ناو بە زمانی ڕەسمی | Partito Nazionale Fascista |
---|
ناونراوە لەدوای | fasces |
---|
ڕێبەر | بینیتۆ موسۆلینی |
---|
سکرتێری گشتی | Michele Bianchi |
---|
House publication | Il Popolo d'Italia |
---|
وڵات | Kingdom of Italy |
---|
لایەنگیریی سیاسی | far-right |
---|
لقەکۆمپانیاکان | Opera Nazionale Dopolavoro |
---|
شوێنی بارەگاکان | میلان، Palazzo della Farnesina |
---|
لە خوارەوە دێت | Fasci Italiani di Combattimento |
---|
لهدوای ئهو | Republican Fascist Party |
---|
کۆتاییھاتن | ٢٧ی تەممووزی ١٩٤٣ |
---|
|
لۆگۆی حیزبی فاشیستی نەتەوەیی
بەر لەحیزبی فاشیستی نەتەوەییە، ئەوا مۆسۆلینی حیزبی شۆڕشگێری فاشیستی لە ١٩١٥ دامەزراند بەڵام دوای دەنگھێنانی کەم لەھەڵبژاردنی ١٩١٩ ئەوا لە ١٩٢١ بڕیاردرا ناوی حیزبەکە بگۆڕن بۆ حیزبی فاشیستی نەتەوەیی کە ھەڵگری بیرێکی نەتەوەیی ئیتالی بێت.