حسێن عارف
(لە حوسێن عارفەوە ڕەوانە کراوە)
حوسێن عارف عەبدولڕەحمان (١٩٣٦ لە سلێمانی - ) پارێزەر، ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووسی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی ڕوانگە بوو. ئەو یاساناسە و لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمانیش بووە. حسێن عارف ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.[١]
حوسێن عارف | |
---|---|
لەدایکبوون | حوسێن عارف عەبدولڕەحمان ١٩٣٦ سلێمانی، باشووری کوردستان |
پیشە | پارێزەر، ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووس |
خوێندن | کۆلیژی یاسا |
ئەندامێتی پەرلمان
دەستکاریحسێن عارف وەکوو ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمانیش بوو. ئەو لە پەرلەمان ئەندامی فراکسیۆنی سەوز بوو و لەنێو لیژنەکانی پەرلەمانیش ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی بوو.[١] بەدوای ڕووداوەکانی ٣١ی ئاب، حوسێن عارف لەگەڵ چەندین پەرلەمانتاری دیکە دژ بە شەڕی چەکداریی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لەناو پەرلەمانی کوردستاندا مانییان گرتەوە.[٢]
بەرھەمەکان
دەستکاری- حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: ١٩٨٦، بەرگی دووھەم: ٢٠٠١؛ سلێمانی.
- حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان
- حسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. ١٩٨٢.
- حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ٢٠٠٥؛ ٢٨٦ پ.
- حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، ٢ ب
- حسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەخت
- حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان ١٩٨٤-١٩٨٢
- حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک
- حسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف
- حسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر
- حسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازە
- حسەین عارف، ھێلانە
- حسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕە
لێکۆڵینەوە
دەستکاری- حسەین عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردی
- حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی
- حسەین عارف، روانگە و یاران و نەیارانی
- حسەین عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش
- حسەین عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی ١٩٨٨-١٩٥٥
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا پەرلەمانی کوردستان-عێراق: مێژووی ھەڵبژاردن خولی یەکەم ١٩٩٢ (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ زەمەن: بیرەوەرییەکانی حسێن عارف، ژمارەی ٥٧، نووسراوی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩.