جەمال محەممەد زوبدە «ئەبو ئوسامە» (لەدایکبووی غەززە ١٩٥٦ - لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە غەززە تیرۆرکرا) ئەندازیاری میکانیکی فەلەستینییە، لەدایکبووی شاری غەززە، و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەندازیاری میکانیکی، پسپۆڕە لە فڕۆکەوانی مەدەنی. سەرکردەیەکی لیواکانی شەھید عیزەدین قەسام بووە کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بووە و سەرپەرشتی پڕۆژەی پەرەپێدانی پیشەسازی مووشەکی لە یەکەی بەرھەمھێنانی لیواکانی قەسام کردووە. سەرەڕای ئەوەی خێزانەکەی ڕەگەزنامەی ئەمریکییان بەدەستھێناوە، ڕەتیکردەوە لە ئەمریکا بمێنێتەوە و وەک مامۆستای زانکۆ لەوێ کار بکات، ھەروەھا دەرفەتی ئەوەی پێدرا کە ژیانێکی پڕ لە خۆشی و ئارامیی بژی؛ بەڵام ئەمریکای بەجێھێشت و گەشتێکی دوور و درێژی بۆ غەززە دەستپێکرد کە بە شەھیدبوونی کۆتایی ھات و دوای تیرۆرکردنی لە شەڕی سەیف قودس ناوبانگی دەرکرد.[١]

توێژینەوە زانستییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ موسی، رائد. «مطوّر صواریخ القسام الذی اغتالتە إسرائیل.. "الجزیرة نت" فی حضرة أسرة جمال الزبدة». الجزیرة نت (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)