جێریجان (بە ئینگلیزی: Jerrycan) لە ناوخۆشدا بە جلیکان ناودەبرێت، لە ھەندێک زمانی تردا پێی دەڵێن بیدۆن؛ جێریکان کۆنتەینەرێکی کانزاییە (ستیل) بەکاردێت بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی شلە سووتەمەنیەکان، کە توانای ھەڵگرتنی ٢٠ لیتری ھەیە.

نموونەیەکی جێریکان - ٢٠ لیتر

جێریکان لە ساڵی ١٩٣٠ لە ئەڵمانیا دیزاین کراوە بۆ بواری سەربازی بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی سووتەمەنی. لەمڕۆدا گەشە بە دیزاینەکەی دراوەو کە ھەندێکجار لە پلاستتک دروست دەکرێن و بۆ ھەڵگرتنی ئاو و سووتەمەنی بەکاردێن . جێریکان بە چەند رەنگێک بەرھەم دەھێنرێت ئەویش بۆی جیاکردنەوەی ئاو و شلە سووتەمەنیەکانە لەیەکتری بە تایبەتی لە کاتی ھەڵگرتنی چەند سووتەمەنیەکی جیا بەیەکەوە.[١]

مێژوو دەستکاری

جێریکان مێژوویەکی سەرنجراکێشی ھەیە بەوەی کە لە ئەڵمانیا دیزاین کرا بەڵام دواتر بە ئەندازیاری گەڕانەوە، کۆپیکردن و دەسکاری کردنێکی بچووک لەلایەن ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانی دووەمەوە بەکارھێنرا.

ووشەی جێریکان لە جێری و کان ەوە ھاتووە، کە جێری نازناوێکی ئەڵمانیە لە جەنگی جیھانی دووەم بەکار دەھات و کانیش واتە قوتوی ھەڵگرتن.

بەکارھێنانی سەردەمیانە دەستکاری

ھەڵگرتن بە یەک کەس
ھەڵگرتن بە دووکەس
چۆنیەتی ھەڵگرتنی جێریکان

جێریکانی ئەڵمانی/بەریتانی ھەتاوەکو ئەمڕۆش وەک سانداردێکی ھەڵگرتن و گواستنەوەی سووتەمەنی دادەنرێت لە سوپای ووڵاتانی ناتۆدا.

لە ساڵی ١٩٧٠ دیزاینەرێکی فینلاندی ھەستا بە درووستکردنی جێریکانێکی پلاستیکی پتەو کە سەرقاپێکی برغووی (screw) لە سەرەکەی ھەبوو و کێشیشی کەمتربوو، ئەمەش وایکرد لەناو سوپای فینلاند بەکاربھێنرێت و بە زوویش لە بازاریش بڵاوببێتەوە.

ڕەنگ دەستکاری

[٢]ھەر یەک لە ڕەنگەکانی جێریکان مانایەکی ھەیە:

سور: بەکاردێت بۆ بەنزین

زەرد یان زەیتوونی: بەکاردێت بۆ دیزڵ

شین: بەکاردێت بۆ کیرۆسین

شینی کاڵ: بەکاردێت بۆ ئاو

ڕەش: بەکاردێت بۆ نەوت Crude

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ویکیپیدیای ئینگلیزی".
  2. ^ "پرۆ کیوپ".