جیهاد سیروان مستەفا ناسراو بە ئەنوەر ئەمریکی سەرکردەیەکی باڵای لەدایکبووی ئەمریکایە لە گرووپی ئەلشەباب کە سەر بە ئەلقاعیدەیە لە سۆماڵیا بە ڕەچەڵەک کوردە. مستەفا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە لیستی تیرۆریستە داواکراوەکانی ئاژانسی لێکۆڵینەوەی فێدراڵیدایە (FBI) بەهۆی ڕۆڵی باڵای لە ڕێکخراوەکەدا، و پێدەچێت بەرزترین پلەی هاوڵاتی ئەمریکی بێت لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانیدا.

جیهاد سیروان مستەفا

لەدایکبوون (١٩٨١-١٢-٢٨) ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
ناوەکانی ترئەمیر ئەنوەر، ئەحمەد گابۆری، ئەنوەر ئەمریکی، ئەبوو عەبدووڵڵا موهاجیر
شارۆمەندێتیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناسراوە بەبەرزترین پلە هاوڵاتی ئەمریکی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی، سەرکردەی باڵا لە ئەلشەباب
تۆمەتی تاوانباریپیلانگێڕی بۆ پشتیوانی ماددی بۆ تیرۆریستان؛ پێشکەشکردنی پشتیوانی ماددی بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی
مناڵ(ەکان)١٦


ژیانی سەرەتایی دەستکاری

جیهاد سیروان مستەفا لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٨١ لە شاری واوکێشای ویلایەتی ویسکۆنسن لەدایکبووە، لە باوکێکی کوردی سوری حەلیم مستەفا گابۆری (کە باوکی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە)[١] و دایکێکی ئەمریکییە. لە شاری سێرا مێسا لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا گەورە بووە و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری سان دییگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕوانامەی ئابووری بەدەستهێناوە.[٢]

لە گەنجیدا وەک سەرۆکی ئەنجومەنی گەنجانی موسڵمانان لە سان دییگۆ کاری کردووە و بووەتە پاسەوانێک کە تا ساڵی ٢٠٠٠ لە نووسینگەی خزمەتگوزارییەکانی ئاسایش و لێکۆڵینەوەی کالیفۆرنیا تۆمارکراوە.[٣] لە ماوەی مانەوەی لە سان دییگۆ، بە "زۆر میهرەبان، زۆر ئاشتیخواز، زۆر ئارامگر" وەسف کراوە وە "ترسناک و شەڕانگێز نییە".[٤]

تێوەگڵانی لەگەڵ تیرۆریزم دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٥ و لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا مستەفا گەشتێکی کرد بۆ شاری سەنعا لە یەمەن و پاشان تا ساڵی ٢٠٠٦ چوو بۆ سۆماڵیا، لەوێدا شانبەشانی یەکیەتیی دادگا ئیسلامییەکان خەریکی شەڕ بوو کە هەوڵی دەرکردنی سەربازانی ئەسیوپیا لە خاکی سۆماڵیا دەدا، پاشان پەیوەندی بە ئەلشەبابەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی دەستنیشانکرا.[٥]

مستەفا بە خێرایی لە ڕیزەکانی گروپەکەدا بەرزبووەوە و وەک شارەزای تەقەمەنی و شارەزای پڕوپاگەندە و ڕاهێنەری سەربازی و وەرگێڕ بۆ ڕێکخراوەکە کاری کرد. تا ساڵی ٢٠٠٩، سەرکردەیەکی باڵا بووە لە ئەلشەباب، و پێدەچێت بەرزترین پلە هاوڵاتی ئەمریکی بێت لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانیدا.[٦]

لە ساڵی ٢٠١١ مستەفا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەلشەباب لەگەڵ سەرکردایەتی ئەلشەباب دەرکەوت.[٧]

زۆرجار بە ناوی ساختەی میر ئەنوەر، ئەحمەد گابۆری، ئەنوەر ئەمریکی و ئەبوو عەبدوڵڵا موهاجیر ناودەبرێت. دەوترێت سێ ژنی لە سۆماڵ هەیە، یەکێکیان بێوەژنی ئەندامێکی کۆچکردووی ئەلشەباب و بە مەزەندە دەکرێت شانزە منداڵی هەبێت. لە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ساڵی ٢٠١٨دا بە تەسکییەوە خۆی لە دەستگیرکردن ڕزگار کرد.

تۆمەتی تاوەنباری دەستکاری

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩، مستەفا لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە تۆمەتبار کرا بە:

  • پیلانگێڕی بۆ پشتیوانی ماددی بۆ تیرۆریستان
  • پیلانگێڕی بۆ پشتیوانی ماددی بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی
  • پێشکەشکردنی پاڵپشتی ماددی بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی.

لە ساڵی ٢٠١١ مستەفا خرایە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستە داواکراوەکانی FBI و لە ساڵی ٢٠١٣ حکومەتی ئەمریکا ٥ ملیۆن دۆلاری لە ژێر پرۆگرامی پاداشت بۆ دادپەروەری (RFJ) پێشکەش کرد بۆ زانیاری کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن و سزادانی. لە ساڵی ٢٠٢٢ حکومەتی ئەمریکا بڕی پارەی RFJ بۆ زانیاری دەربارەی مستەفا دوو هێندە کرد بۆ ١٠ ملیۆن دۆلار.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ McKay, Hollie (2020-01-08). "Who is the FBI's most wanted American terrorist? Meet Jehad Serwan Mostafa". Fox News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.
  2. ^ "Southern District of California | Indictment Unsealed Charging Former San Diego Resident Jehad Serwan Mostafa with Providing Material Support to Militant Islamic Terrorist Organization Al-Shabaab | United States Department of Justice". www.justice.gov (بە ئینگلیزی). 2019-12-02. Retrieved 2023-07-18.
  3. ^ "Jehad Serwan Mostafa". Counter Extremism Project (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.
  4. ^ Stickney, R.; Krueger • •, Paul (2010-08-06). "Accused Terrorist Was "Kind, Peaceful Man:" Friends". NBC 7 San Diego (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.
  5. ^ "Jehad Serwan Mostafa". Counter Extremism Project (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.
  6. ^ "US citizen raised in San Diego faces new terrorism charges". AP News (بە ئینگلیزی). 2019-12-02. Retrieved 2023-07-18.
  7. ^ McKay, Hollie (2020-01-08). "Who is the FBI's most wanted American terrorist? Meet Jehad Serwan Mostafa". Fox News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.
  8. ^ "US offers $10m for information on al-Shabab leaders, finances". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-18.