جینارۆ کیەرکیا دەستکاری

جینارۆ کیەرکیا (بە ئینگلیزی: Gennaro Chiercia) زمانناس و مامۆستای زانکۆی ئیتالیە کە لە ١٠ی سێپتامبەری ١٩٥٣دا لە رۆما لەدایکبوو. ئەو ئێستا مامۆستای زمانناسیی دامەزراوەی هاس (بە ئینگلیزی: Hass) و مامۆستای فەلسەفەی زانکۆی هارڤاردە. زۆرینەی توێژینەوەکانی کیەرکیا لە بوارەکانی وەک ماناناسیی فۆرمال (بە ئینگلیزی: formal semantics)، پراگماتیکس، فەلسەفەی زمان و خەسارناسیی زمان ئەنجام دراون.

پیشە دەستکاری

کیەرکیا، کە لە رۆمای ئیتالیا چاوی بە دنیا هەڵهێنا، لە ساڵی ١٩٧٧دا بۆ خوێندنی فەلسەفە چووە زانکۆی ساپینزا هەر لەو شارەدا. ئەو قۆناخی بەکالۆریۆسی لە ژێر چاوەدێریی تۆلیۆ دۆ ماورۆدا تەواو کرد و ساڵی ١٩٨٤ بە مەبەستی وەرگرتنی پلەی دکتۆریی زمانناسی چوو بۆ زانکۆی ماساچوسێت ئەمهێرست. کیەرکیا توانی کۆتانامەی دکتۆراکەی، بە ناوی "چەند بابەت لەسەر سینتاکس و ماناناسیی چاوگەکان و جەرەندەکان"، لە ژێر چاودێری باربارا پارتی بەسەرکەوتوویی بنووسێت.

کیەرکیا لە ساڵی ١٩٨٣وە چالاکیەکانی خۆی وەک مامۆستای زانکۆ دەست پێکرددووە و لە ساڵی ٢٠٠٦وە تا ئێستا وەک مامۆستای زمانناسیی دامەزراوەی هاس و مامۆستای فەلسەفە لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا کار دەکات.

ئەو لە ساڵی ٢٠١٤دا وەک ئەندامی ئەنجومەنی زمانناسیی ئەمریکا هەڵبژێردرا و توانی لە ساڵی ٢٠١٩دا خەڵاتی فیلۆشیپی گۆگنهایم بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

بەرهەمەکان دەستکاری

  • مانا و ڕێزمان: سەرەتایەک لەسەر زمانناسی، ۱۹۹۰. ISBN 978-0262531641
  • دینامیکی مانا: ئانافۆرا، پری سپۆزیشن و تیۆریی ڕێزمان، ۱۹۹۵. ISBN 0-226-10435-4
  • لۆژیک لە ڕێزماندا: قطبیت، بژاردەی ئازادانه و دەستوەردان، ۲۰۱۳.  ISBN 978-0199697984

سەرچاوەکان دەستکاری

1.  "Gennaro Chierchia". Harvard University. Retrieved 17 February 2023