ژاپۆن یان یابان یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئاسیا کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. لە کۆمەڵیک زنجیرە دورگە پێک ھاتووە کە ژمارەیان ٦٬٨٥٢ دوورگەیە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. سنوری وشکانی لەگەڵ ھیچ دەوڵەتیکدا نییە تەنھا سنوری ئاوی ھەیە ڕووبەرەکەی ٣٧٧٫٩٤٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و تۆکیۆ پایتەختەکەیەتی. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت. گەرووی تسوگارو لە باکووری ژاپۆن کە دەکەوێتە نێوان ھۆنشوو و ھۆکایدۆوە، کە دەریای ژاپۆن و زەریای ھێمن بەیەکەوە گرێ دەدات

گەرووی تسوگارو و نیمچە دوورگەی تسوگارو

دورگە سەرەکییەکان دەستکاری

 
  • ھۆنشوو: ئەم دورگەیە کۆمەڵێک لە پارێزگا گرنگرکانی ئەو وڵاتە لەخۆ دەگرێت لەوانە تۆکیۆی پایتەخت. ھۆنشوو گەورەترین دورگەی خاکی ژاپۆنە و بە زەوی سەرەکی وڵاتەکە دادەنرێت. دورگەکە لە باشووری دورگەی ھۆکایدۆیە کە گەرووی تسوگارو لێکیان جیا دەکاتەوە و لە باکووری دورگەی شیکۆکوە کە دەریای ناوەخۆی سێتۆ لێکیان جیا دەکاتەوە و لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دورگەی کیووشوە کە گەرووی کانمۆن لە یەکتریان جیا دەکاتەوە. ھەروەھا ئەم دورگەیە حەوتەم گەورەترین دورگەیە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەرەوە و دووەم گەورەترین دورگەیە لە ڕووی چڕی دانیشتووانەوە لە دوای دورگەی جاوای ئەندەنوسی.
  • ھۆکایدۆ:ئەم دورگەیە دووھەمین دوڕگەی گەورەی وڵاتی ژاپۆنە، کە لە باکووری ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە. تەنگەڵانی تسوگارو ئەم دوڕگەیەی لە دوڕگەی ھونشۆ جیا ئەکاتەوە.
  • کیووشو: سێھەمین دوڕگەی گەورەی وڵاتی ژاپۆنە. ئەم دوڕگەیە باشووریترین و ڕۆژئاواییترین دوڕگەی ژاپۆنە.
  • شیکۆکو: چوارم دوڕگەی سەرەکی وڵاتی ژاپۆنە. ئەم دوڕگەیە بچووکترین و کەم حەشیمەتترین دوڕگەی ژاپۆنە.

سەرچاوەکان دەستکاری