جوگرافیای میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان

میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان یاخود ئیمارات یەکێکە لە وڵاتە عەرەبییەکانی کیشوەری ئاسیا دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچە بیابانی عەرەبی و لەسەر کەنداوی عەرەب (یاخود کەنداوی فارس) دوبەی پایتەختەکەیەتی. لە ڕۆژاوا و باشوور سنوری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ سعودیە ھەروەھا لە ڕۆژھەڵات سنوری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ عومان وە بەشێک لە ڕووبەرەکەی دەکەوێتە سەر کەنداوی عومان. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٨٣٦٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لە پلەی ١١٦ دێت بۆ گەورەی ڕووبەرەکەی لەسەر ئاستی جیھان زۆربەی خاکی ئیمارات بیابانە بەڵام بەشی ڕۆژھەڵات لە زنجیرە چیا پێک ھاتووە کەش و ھەوایەکی گەرمی ھەیە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیمارات ٩٬٤٤٥٬٦٢٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٨٥ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

یەکەی کارگێڕی دەستکاری

 

ئیمارات بەسەر حەوت میرنشینی جیاواز دابەش کراوە ھەریەکەیان خاوەن حاکم وئاڵای تایبەتی خۆیەتی:

  • ئەبو زەبی ڕووبەر٧٦٣٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
  • دوبەی ڕووبەر٣٨٨٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە
  • ئەلشاریقە ڕووبەر٢٥٩٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
  • عەجمان ڕووبەر٢٥٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە
  • رەئس خەیمە ڕووبەر ١٦٨٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە
  • ئوم قەیوین ڕووبەر٧٧٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
  • فەجیرە ڕووبەر ١١٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە

سەرچاوەکان دەستکاری