لە ماتماتیکدا جووتە ڕێکخراو [١] (بە ئینگلیزی:  Ordered pair) یان جووتی ڕێکخراو[٢] کۆمەڵێکە پێک ھاتووە لە دوو شت، یەکەمیان پێی دەوترێت، مەدخەلی یەکەم و ئەوەی تریان مەدخەلی دووھەم. جووتە ڕێکخراو یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی تیۆریی پەیوەندییەکانە. لە پێناسەی ماتماتیکیی پەیوەندیدا، ئەوەی گرینگە ڕیزکردنی مەدخەلەکانی پەیوەندییەکەیە، و جووتەڕێکخراو ئامرازێک بۆ ئاماژە بەم ڕیزکردنەیە.

جووتە ڕێکخراو بۆ نواندنی خاڵەکان لە سیستمی پۆتانی دێکارتیدا، بەکار دێت. نواندنی سێ خاڵی:(٢٬٣) بە ڕەنگی سەوز. (٣٬١-) بە ڕەنگی سوور. (٢٫٥-،١٫٥-) بە ڕەنگی شین و خاڵی بنەڕەت (٠٬٠) بە ڕەنگی بنەوش لەسەر ڕووتەختی پۆتان.

بە دەستەواژەیەکی تر، جووتەڕێکخراو پێک ھاتووە لە دوو مەدخەلی a, b بەم شێوەیە (a, b) ھێما دەکرێت کە لێرەدا ڕیزکردنی مەدخەلەکان گرینگییەکی بەرچاوی ھەیە، واتە جووتە ڕێکخراوی (a,b) جیاوازە لەگەڵ (b,a) مەگەر a=b.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
  2. ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین

سەرچاوەکان دەستکاری