جونۆ ٣

گەڕەستێرۆچکە

جونۆ٣ گەڕەستێرۆچکەیەکی گەورەیە لە پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکاندا، جونۆ سێیەم گەڕەستێرۆچکە بوو کە لە ساڵی ١٨٠٤ لەلایەن فەلەکناسی ئەڵمانیای کارل هاردینگەوە دۆزرایەوە[١]، یەکێکە لە بیست گەورەترین گەڕەستێرۆچکە بچووکەکان و یەکێکە لە دوو گەورەترین گەڕەستێرۆچکە بچووکە بەردینەکان (S-type)، بەپێی خەمڵاندنەکان ٪١ی کۆی بارستەی پشتێنەی گەڕەستێرۆچکە بچووکەکان لەخۆدەگرێت.

وێنەی VLT/SPHERE ی گەرەستێرۆچکە بچوکەکە

دۆزینەوە

دەستکاری

جونۆ لە یەکەمی ئەیلوولی ١٨٠٤ لەلایەن کارل لودویگ هاردینگەوە دۆزرایەوە، سێیەم گەرەستێرۆچکە بوو کە دۆزرایەوە[٢]، بەڵام سەرەتا بە هەسارە دادەنرا، لە ماوەی ساڵانی ١٨٥٠دا وەک گەڕەستێرۆچکەیەکی بچووک و هەسارەیەکی بچووک پۆلێنکرایەوە.[٣]

تایبەتمەندیەکان

دەستکاری
 
بەراوردکردنی قەبارە: یەکەم ١٠ گەرەستێرۆچکەی بچووک کە دۆزراونەتەوە، پرۆفایلی بەرامبەر مانگی زەوی کراون جونۆ لە لای چەپەوە پلەی سێیەمی گرتووە.

جونۆ یەکێکە لە گەڕەستێرۆچکە بچووکە گەورەکان، ڕەنگە لە ڕووی قەبارەوە لە دەیەمدا بێت و نزیکەی ٪١ بارستەی تەواوی پشتێنەی گەرەستێرۆچکە بچووکەکان پێکبێنێت، دووەم گەڕەستێرۆچکەیە لە جۆری ئێس کە زۆرترین بارستەیی هەیە[٤]، تەنانەت بەو شێوەیەش جونۆ تەنها ٪٣ بارستەی سێریسی هەیە.[٥]

ماوەی خولگەی جونۆ ٤.٣٦٥٧٦ ساڵە.[٦]

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ کانینگهام، کلیفۆرد ج (٢٠١٧)، یاسای بۆد و دۆزینەوەی جونۆ : لێکۆڵینەوە مێژووییەکان لە توێژینەوەی ئەستێرە بچووکەکاندا، سپرینگەر
  2. ^ «"جی پی ئێڵ بنکەدراوەی جەستەی بچووک - جونۆ٣».
  3. ^ «هیڵتۆن، جەیمس ئێڵ "کەی ئەستێرە بچووکەکان بوون بە هەسارەی بچووک؟". ڕوانگەی دەریایی ئەمریکا. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵی لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٨». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «دیاریکردنی وردی جووڵەی هەسارەکان و هەندێک نەگۆڕی فەلەکی لە چاودێریکردنی مۆدێرن، لە کورتز، دی.دبلیو. (وەرگێڕ)، بەڵگەنامەکانی کۆلۆکیۆمی».
  5. ^ «"دیاریکردنی بارستەی ئەستێرە بچووکەکانی ئەم دواییە"». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٣.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  6. ^ «"ئەستێرۆیدەکانی دوورەپەرێزەکان". داتا». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٤.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)