جوزء (قورئان) دەستکاری

(بە عەرەبی جزء) قورئان بۆ سەر ٣٠ جوزء دابەشکراوە و ھەر جوزئێک ٢ حزبە و ھەر حزبێک و بۆ چوار پارچە (أرباع) دابەشکراوە. ھەموو جوزئێک بەناوێک ناسراوە ھۆکارەکەشی بۆ دەستپێکردنی ئەو وشەیە دەگەڕێتەوە، گرنگ ئەوەیە کە جوزئەکان ژمێردراون و دەست پێکردن و ناونا بە وشەی سەرەتا ھۆکارێکی گرنگ نییە.

کەی قورئان جوزء جوزء کرا؟ دەستکاری

دابەشکردنی قورئان بەسەر چەند جوزئێک سەرەتا لە عێراق لەسەردەمی حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفی دەگەڕێتەوە و پاشان لە جیھانی ئیسلامی بڵاو بووەوە. قورئان بەسەر ٣٠ جوزء دابەشکراوە بەھۆی ئەوەی کە لەمانگی ڕەمەزاندا دابەزیوە و دابەشکراوە بە ژمارەی زۆرترین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان کە ٣٠ ڕۆژە. ھۆکارێکی تریش بۆ ئەوەی کەسی خوێنەر بتوانێت لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا قورئان تەواو بکات بەشێوەیەکی سووک و ئاسان.

ناوی جوزئەکانی قورئان دەستکاری

  1. البسملة أو (الحمد لله) لە سەرەتای کتێب - الفاتحة.
  2. جزء (سيقول السفهاء)- البقرة.
  3. جزء (تلك الرسل)- البقرة.
  4. جزء (لن تنالوا البر)/ (كل الطعام)- آل عمران.
  5. جزء (والمحصنات)- النساء.
  6. جزء (لا يحب الله)- النساء.
  7. جزء (لتجدن)/ (وإذا سمعوا)- المائدة.
  8. جزء (ولو أننا نزلنا)- الأنعام.
  9. جزء (قال الملأ)- الأعراف.
  10. جزء (واعلموا)- الأنفال.
  11. جزء (يعتذرون) - التوبة.
  12. جزء (ومامن دابة)- هود.
  13. جزء (وما أبرئ نفسي)- يوسف.
  14. جزء (الـر)- الحجر.
  15. جزء (سبحان)- الإسراء.
  16. جزء (قال ألم)/ (أما السفينة) - الكهف.
  17. جزء (اقترب للناس)- الأنبياء.
  18. جزء (قد أفلح)- المؤمنون.
  19. جزء (وقال الذين لا يرجون)- الفرقان.
  20. جزء (فما كان جواب قومه)- النمل.
  21. جزء (ولا تجادلوا)- العنكبوت.
  22. جزء (ومن يقنت)- الأحزاب.
  23. جزء (وما أنزلنا)- يـس ھەروەھا پێی دەڵێن جزء يس.
  24. جزء (فمن أظلم)- الزمر.
  25. جزء (إليه يرد)- فصلت.
  26. جزء (حـم)- الأحقاف ھەروەھا پێی دەڵێن جزء الأحقاف.
  27. جزء (قال فما خطبكم)- الذاريات ھەروەھا پێی دەڵێن جزء الذاريات.
  28. جزء (قد سمع)- المجادلة.
  29. جزء (تبارك)- المـلك.
  30. جزء (عمّ)- النبأ.