جمهوریەت (بە کوردی: کۆمار) ڕۆژنامەیەکی تورکیایە. بە فەرمانی مستەفا کەمال ئەتاتورک لە 7ی ئایاری 1924 لەلایەن یونس نادیەوە بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ یەکێکە لە گەورەترین ڕۆژنامەکانی تورکیا.

ئەم ڕۆژنامەیە لەلایەن دامەزرێنەری تورکیا، ئەتاتورک، بۆ بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی تاکە پارتی دەوڵەت بوو کە جەهەپە بوو، و دروستکردنی نەتەوەیەکی تورک و ڕوونکردنەوەی ئەلفوبێی نوێی لاتینی و ستایشی کۆماری نوێی تورکیا دامەزراوە. یونس نادی خۆی خاوەنکارێکی جولەکە بوو. لە ڕۆژنامەکەدا کەسانی وەک زیا گۆکالپ, ئایدیۆلۆژیای بنیاتنانی نەتەوەی تورکیا، ئاماژەیان پێکراوە.

کوردستان بۆ گۆڕستان

دەستکاری

جمهوریەت هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پاڵپشتی لە سوپای تورکیا دەکات و بۆچوونی دوژمنکارانەی بەرامبەر کورد لەخۆگرتووە. لە یاخیبوونەکانی کورددا ، گەلی کورد و خەباتکارانی ڕەش کرا، کورد وەک مرۆڤی دڕندە و دواکەوتوو وێنا کرا. لە کۆتایی یاخیبوونی ئاگریدا ئەم مانشێتەی بڵاوکردەوە : "کوردستانی خەیاڵی لێرە بە خاک سپێردرا! کۆنکرێتمان بەسەر کوردستاندا ڕشت، ئێستا چیمەن گوڵ دەکات". دیسانەوە ئەم ڕۆژنامەیە بە شانازییەوە سەری پچڕاوی سەرکۆماری کورد ئەلیشێر بەگ و هاوسەرەکەی خاتوو زەریفە بڵاوکردەوە. ھەروەھا وێنەکانی شێخ سەعید لەسەر پەتی سێدارە و وێنەی سەید ڕەزا بە جلوبەرگی ئەوروپی سووکایەتییەوە بڵاو کردەوە و لەژێر ناونیشانی "بزانن ئەم کوردە چۆن لە ئەشکەوتەکاندا ژیاوە بوو بە وەستا" پێشکەشی خوێنەرانی کرد.

جمهوریەت سیاسەتەکەی بە "ڕۆژنامەیەکی چەپی نەتەوەپەرستی، کەمالیستی و یەکگرتوویی" وەسف دەکات. بارەگای سەرەکی ڕۆژنامەکە لە ئەستەنبوڵە و تیراژەکەی نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسە.

سەرچاوە

دەستکاری

نییە

وێبسایتە پەیوەندیدارەکان

دەستکاری