تەڤگەری غەزەی ئازاد

بزووتنەوەی غەزەی ئازاد (FGM) ھاوپەیمانەتێکی چالاکوانانی مافی مرۆڤن بۆ شکاندنی گەمارۆکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەزە و ئاشکراکردنی ڕەوشی فەلەستینییەکان دامەزراون. FGM بەرەنگاری گەمارۆکانی ئیسرائیل و میسر بووەتەوە. بە کەشتیی یارمەتی مرۆیی بۆ غەزە دابین دەکات، گرووپەکە زیاتر لە ٧٠ خۆبەخشی ھەیە، لەوانە دێسمۆند توتو و نوعەم چۆمسکی.[١]

ڕێکخراوەکانی بەشدار لە تەڤگەری غەزەی ئازاد بریتین لە (بزووتنەوەی ھاوبەستی نێونەتەوەیی) کە تێیدا جێف ھاڵپەر، ھێدی ئیپستاین، لۆران بووث چاڵاکوانی خۆبەخشن. وەچەندین ڕێکخراوی ئایینییە مەسیحی و جوولەکەو موسوڵمانەکان لەگەڵیان بەشدار دەبن.[٢] دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دەڵێن کە ئەم تەڤگەرە مەترسی ئەمنی بۆ سەر ئیسرائیل دروست دەکات.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری