تەنی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black body) تەنێکی نمونەییە، کە توانای ھەڵمژینی گشت ئەو تیشکە کارۆموگناتیسیانەی ھەیە کە دەکەونە سەری، وە لە بە بەرز کردنەوە پلەی گەرمیەکەی توانای دانەوەی گشت تیشکێکی ھەیە. بۆیەش ئەم ناوەی لێنراوە چونکە لە پلەی گەرمی نزمدا ھیچ تیشکێک لە تەنەکەوە بۆ دەوروبەر ناگەڕێتەوە و بە شێوەی ڕەش دەردەکەوێ. نمونەیەکی تەنی ڕەش دەشێ کونێکی بچوک بێت لە کیوبێک یا لە دیوارێدا کە بەشێوەی تاریک دەردەکەوون. تەنی سپی بە پێچەوانەوە گشت ئەو ڕەنگانەی دەکەونە سەری دەیداتەوە و ھیچیان ھەڵنامژێت. بەم ھۆیەشەوە تەنەکە بە سپی دەبینرێ چونکە گشت تیشکەکان ڕەنگی سپی دروست دەکەن.

لە گەڵ دابەزینی پلەی گەرمی تەنی ڕەش چڕی تیشکدانەوەش دادەبەزێ و چڕی ئەو تیشکانەی لێی دەردەچێ بەرەو درێژی شەپۆلەی درێژ دەچێت. لەم وێنەیە دا تیۆری کلاسیکی بۆ تەفسیری تیشک دانەوەی تەنی ڕەش نیشان دراوە کە دورە لە داتای تاقیگەیی.

کاتێک تەنێکی ڕەش گەر دەکرێت ڕەنگی بەرەو سور دەچێت، واتا لەم پلەی گەرمیەدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئەو فۆتۆنانە دەردەدات کە درێژی شەپۆلەکەیان یەکسانە بە ڕەنگی سور. پاش گەم کردنی زیادتر، ڕەنگەکە بەرەو سپی ھەڵدەگەڕێ. لەم حاڵەتەدا ماددەکە گشت فۆتۆنەکانی مەودای بینین دەردەدات و بەیەکەوە ڕەنگی سپی بەرھەم دێنن.[١]

نموونەی تەنی ڕەش دەستکاری

 
تەنی ڕەشی نمونەیی. کیوبێک کە کونێکی بچوکی تێدایە.

ئەستێرەکان و ھەسارەکەن دەستکاری

کونی ڕەش دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری