تەلیسکۆبی زەبەلاحی ماگێلان

تەلیسکۆبی ماجێلانی گەورە (بە ئینگلیزی : Giant Magellan Telescope) تەلیسکۆبەکی زۆر گەورەیە و تەلیسکۆبێکی زەمینیە (واتا لەسەر زەوی جیگیر دەکرێت) وەک بەشێک لە بەرنامەی تەلیسکۆبی زۆر گەورەی وڵاتی ئەمریکا (US-ELTP)،[١] تەلیسکۆبەکە لە ٧ بەشی سەرەکی هاوێنەیی ٨.٤ مەتری پێکدێ، کە چاودێری ڕووناکی بینایی و ژێرسووری نزیکەی (٣٢٠-٢٥٠٠٠) نانۆمەتر دەکات، پێشبینی دەکرێت ئەو تەلەسکۆبە هێزی یەکلاکردنەوەی ١٠ هێندەی تەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵ و چار هێندەی تەلەسکۆبی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێبی هەبێت، هەرچەندە ناتوانێت وێنە بگرێت بە هەمان فرێکوێنسی ژێر سوور کە لەبەردەست تەلەسکۆپەکان لە بۆشایی ئاسماندایە[٢]، هەتاوەکوو مانگی ئایاری ٢٠٢١ شەش هاوێنە دروستکراون و لە ئێستادا خەریکی دروستکردنی دامەزراوەکەن لەسەر لووتکەی چیادا، بە گشتی حەوت هاوێنەی لەبۆ تەلیسکۆبەکە دروستدەکرێ بەڵام دەتواندرێت بە چار هاوێنەش کاربکات[٣] ، پڕۆژەکە بە بڕی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی بە هاوبەشی لەگەڵ ئوسترالیا و بەرازیل و کۆریای باشوور بە سەرکردایەتی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت و وڵاتی چیلی وەک وڵاتی میوانداری دەکات.

وێنەیەکی هوونەری تەلیسکۆبی ماجێلانی گەورە

شوێن دەستکاری

شوێنی تەلەسکۆبەکە ڕوانگەی لاس کامپاناسە کە هەروەها شوێنی تەلەسکۆبەکانی ماگێلانە، نزیکەی ١١٥ کم (٧١ میل) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی لا سێرینا لە چیلی و ١٨٠ کم (١١٢ میل) لە باشووری کۆپیاپۆ لە چیلی لە بەرزی ٢،٥١٦ مەتر، شوێنەکە وەک شوێنی ئامێرە نوێیەکە هەڵبژێردراوە بەهۆی بینینی نایابی فەلەکی و کەشوهەوای ڕوون بە درێژایی زۆربەی ساڵ، جگە لەوەش بەهۆی کەمی ناوەندەکانی دانیشتووان و بارودۆخی جوگرافی لەبارەکانی تر، ئاسمانی شەو لە زۆربەی ناوچەی بیابانی ئەتاکاما کەش و هەوایەکی گوونجاوی هەیە، نەک هەر دوور بێت لە پیسبوونی بەرگەهەوا، بەڵکو جگە لەوەش پێدەچێت یەکێک بێت لەو شوێنانەی کە کەمترین کاریگەری پیسبوونی ڕووناکی لەسەرە، بەمەش ناوچەکە دەکاتە یەکێک لە باشترین شوێنەکانی سەر زەوی لۆ چاودێریکردنی فەلەکی درێژخایەن.

ئاوێنەکان دەستکاری

ئەم تەلەسکۆپە حەوت لە گەورەترین ئاوێنەکانی جیهان وەک بەشە ئاوێنە سەرەتاییەکان بەکاردەهێنێت کە تیرەی هەریەکەیان ٨.٤١٧ م (٢٧.٦١ پێ) دەبێت. پاشان ئەم سێگمێنتانە بە ئاوێنەیەک لە ناوەڕاستدا ڕێکدەخرێن و شەشەکەی تر بە شێوەیەکی هاوسەنگ بە دەوریدا ڕێکدەخرێن. تەحەداکە ئەوەیە کە شەش بەشی دەرەوەی ئاوێنە لە دەرەوەی میحوەر دەبن، و هەرچەندە هاوشێوەی یەکترن، بەڵام بە تاک بە شێوەی تیشكی هاوسەنگ نابن، ئەمەش پێویستی بە دەستکاریکردنی ڕێکارەکانی ئاسایی پۆلیشکردن و تاقیکردنەوە هەیە، ئاوێنەکان لەلایەن ڕوانگەی بەڕێوەبەری زانکۆی ئەریزۆنا تاقیگەی ئاوێنە ڕیچارد ئێف کاریسەوە دروست دەکرێن، کاستکردنی ئاوێنەیەکی یەکەم لە کورەیەکی سووڕاوەدا، لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ تەواو بوو، بەڵام هێشتا وردکردن و پۆلیشکردنەکە بەردەوام بوو هەتا کاتێک ئاوێنەی دووەم کاست کرا لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ بەشی سێیەم لە مانگی ئابی ٢٠١٣ کاست کرا، چوارەم لە ئەیلوولی ٢٠١٥، پێنجەم لە ٢٠١٧،و شەشەم لە ٢٠٢١ کاستکردنی هەر ئاوێنەیەک ٢٠ تۆن شووشەی بۆرۆسیلیکاتی E6 لە کۆمپانیای ئۆهارا لە ژاپۆن بەکاردەهێنێت و نزیکەی ١٢-١٣ هەفتەی دەوێت. دوای ئەوەی کاست دەکرێن، پێویستە بۆ ماوەی نزیکەی شەش مانگ سارد ببنەوە، زانایان چاوەڕوانی وێنەی کوالێتی زۆر بەرز دەکەن بەهۆی دەرچەی زۆر گەورە و بینایی پێشکەوتووی گونجاوی. ڕوونی وێنە دەبێ لە ڕوونی تەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵ زیاتر بێت.

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکیی دەستکاری