تەقینەوەی مزگەوتی پێشاور ٢٠٢٣


تەقینەوەی مزگەفتی پێشاور لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ نزیکەی کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆ، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەناو مزگەوتێکدا لە شاری پێشاور لە خەیبەر پختونخوا لە پاکستان ڕوویدا. هێرشبەرەکە لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا بۆمبەکەی تەقاندەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 100 کەس کوژران و زیاتر لە 220 کەسی دیکەش برینداربوون، کە باری تەندروستی حەوت کەسیان ناجێگیرە. [١]

وێنەیەکی مزگوتەکە پاشی تەقینەوە

پشتێنەی ناکۆکی دەستکاری

زۆرێک لە هێرشەکانی یاخیبووان لە شاری پێشاور پایتەخت و گەورەترین شاری خەیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ئەنجام دراون. لەوانە هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ و ٢٠٢٢. [٢]

هێرشکردن دەستکاری

مزگەوتەکە دەکەوێتە ناو کۆمپاوندێکی ئەمنی بەرزەوە کە بارەگای پۆلیسی پارێزگاکە و بەشی دژە تیرۆری تێدایە.[٣] خۆکوژەکە بەبێ ئەوەی دەستنیشان بکرێت بە چەند خاڵێکی پشکنیندا تێپەڕی کە لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە کارمەندیان تێدابوو.[٤] لەو کاتەدا لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ پۆلیس لە مزگەوتەکەدا ئامادەبوون بۆ نوێژی نیوەڕۆ، هێرشبەرەکە لەکاتی وەستانی لە ڕیزی یەکەم لەگەڵ نوێژخوێنان جلیقەی تەقەمەنیەکەی تەقاندەوە و تەقینەوەیەکی بەهێزی لێکەوتەوە کە سەقفی مزگەوتەکەی داڕما. پۆلیسێک کە لە هێرشەکە ڕزگاری بووە، وتی "پەلەیەکی گەورەی بڵێسەی ئاگر"ی بینیوە پێش ئەوەی ستوونی تۆزی ڕەش دەوری بدات. زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ئەوەندەی دیکەش برینداربوون. 90%ی قوربانییەکان ئەفسەری پۆلیسن.

تاوانبارەکە دەستکاری

هێشتا ناسنامەی خۆکوژەکە نەزانراوە.

دوو بەرپرسی بچووکی پارتی تەتپە بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان بە ناوی (ت.ت.پ)ەوە گرتە ئەستۆ و ڕایانگەیاند کە ئەمە لە تۆڵەی تیرۆرکردنی عومەر خالید خوراسانی بووە. بەڵام دواتر تاڵیبانی پاکستان لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە ڕەتیکردەوە دەستی لەم ڕووداوەدا هەبێت. لەو شوێنەی کە وتەبێژی تاڵیبانی پاکستان، محەمەد خۆراسانی، ڕەتیکردەوە هیچ دەستوەردانێکی لەو هێرشەدا هەبێت، و وتی: سەبارەت بە ڕووداوەکەی پێشاور، بە پێویستی دەزانین ڕوون بکەینەوە کە تاڵیبانی پاکستان هیچ پەیوەندییەکی بەم ڕووداوەوە نییە. بەپێی یاساکانمان و دەستووری گشتیمان هەر کارێک لە مزگەوت و قوتابخانە ئاینیەکان و پرسە و شوێنە پیرۆزەکانی تردا تاوانە.

سەرچاوە دەستکاری