تەحسین وسوو کاوانی ناسراو بە تەحسین کاوانی (لەدایکبووی ١٩٥١، شەقڵاوە) ، پێشمەرگە، فەرماندەی عەسکەری و سیاسەتوانی کورد، لەگوندی کاوانیان-ی بناری سەفین لەدایک بووە. ساڵی 1967 بنەماڵەکەیان لە سلێمانی نیشتەچی بووە.

تەحسین کاوانی
ئەندامی کۆمیتەی سەربازی لەشاری هەولێر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، فەرماندەی پێشمەرگە

1994 قایمقامی شەقڵاوە بووە

وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٥١
شەقڵاوە، باشووری کوردستان
مردن ١٩٩٧
ھەولێر، کوردستانی باشوور
پارتی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
نیشتەجێ سلێمانی
پیشە پێشمەرگە،سیاسەتوانی کورد
ئایین ئیسلام سوننی

سەرەتای ژیان: دەستکاری

ساڵی 1973 پەیوەندیکردووە بە (کۆمەڵەی مارکسی لینینی)یەوە. ساڵی 1974 لەشۆرشی ئەیلولدا بەشداریی کردووە. دوای شکستی شۆرش بۆ شاری (کەربەلا) دوورخراوەتەوە. ساڵی 1976 پێوەندیی کردۆتەوە بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە و لەریزەکانی (ی.ن.ک) دا چالاکی ھەمەجۆری ئەنجامداوە، ساڵی 1980 کراوە بەئەندامی کۆمیتەی سەربازی لەشاری ھەولێر. ڕۆژی 23-03-1981 سێ لە ھاوڕێیانی کە بریتی بوون لە (کەریم ڕەسوڵ قادر و تەھا فەقێ یوسف)و ھەڤاڵێکی تریان دەسگیردەکرێن و تەحسینیش ڕوویکردۆتە شاخ. دوای بەشداریکردن لەیەکەم کۆنفرانسی کۆمەڵە دا چۆتە خۆشناوەتی و پاشان تیپی 83ی ھەورێ و فەرماندەی کەرتی پێسپێردراوە.لەژیانی پێشمەرگایەتیشدا چەندین پلەی جۆراوجۆری پێسپێردراوە وەک: جێگری فەرماندەی تیپی 83ی ھەورێ لەساڵی 1983و فەرماندەی تیپی 91ی سەفین لە 1985و فەرماندەی تیپی 85ی بەرانەتی لە 1986و لەساڵی 1989 بۆتە فەرماندەی تیپی 86ی دەشتی ھەولێرو لەساڵی 1991 جێگری فەرماندەی لەشکری دووی ھەولێر و لەساڵی 1992 بەرپرسی ھەواڵگری بووە لەسەرکردایەتی ناوچەی ھەولێر و لە 1994 قایمقامی شەقڵاوە بووە. لەئەیلولی 1995دا کراوە بەفەرماندەی لەشکری 9ی کۆیە و 1996 دا ئەندامی فەرماندەیی دووی ٦ەولێر بووە. لەداستانی 13 ڕۆژەی سماقوڵی- سوسێ-دا، لە 11-09-1987 دا نەوزاد کاوانی برای ژیانی بە کوردستان بەخشیوە. وەک دوا وەفاداری لەرۆژی 09-11-1997 دا لەگردی (جاسوسان) لەگەڵ ھەڤاڵان (٦اوار ڕەمزی ھیرانی و بورھان حەمید کەرکوکی)، بە خاکی کوردستان سپێردراونەتەوە.

شاعێران لەوەسفی تەحسین کاوانی: دەستکاری

شعری پایز و ھاوڕێکانم دۆڵی ھیران بە تووڕەیی بانگم دەکا، "تەحسین کاوانی" یێک، ١٦ساڵ بە چەکێکی ژەنگاوی بەرگریم لێبکا، ڕەوایە ئێستا تۆپی داگیرکەرانی تورک لە باوەشی من لەت لەتیکا

سەرچاوەکان دەستکاری

١-[١] ٢-[٢] ٣-[٣] ٤-[٤]

  1. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=200903040816391531&lng=10
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20220301233857406637&lng=10
  3. ^ https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=56930 ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://mamle.net/archives/10064