فرانسیس تیتۆ ڤیلانۆڤا ئا بایۆ (ماوەی ژیان: ١٧ی ئەیلوولی ١٩٦٨ تاوەکوو ٢٥ی نیسانی ٢٠١٤) یاریکەرێکی ئیسپانی بوو و لە ھێڵی ناوەند یاری کردووە. لە ژیانی یاریکردنیدا ٢٨٠ یاری کردووە و ٢٤ گۆڵی تۆمار کردووە بەڵام ناوبانگ دەرکردنی لە دوای بوونی بە یاریدەدەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنا جۆسێپ گواردیۆلا بوو کە لەو کاتەدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨–٢٠١٢ و تەنیا لە ماوەی چوار ساڵدا توانی ١٣ نازناو بە دەست بهێنێت. ڤیلانۆڤا لە وەرزی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بوو. دواتر وازیهێنا بەهۆی تووشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجە و دوای ساڵێک لە نیسانی ٢٠١٤ کۆچی دوایی کرد لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا.

تیتۆ ڤیلانۆڤا

سەرچاوە دەستکاری