تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦

لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٨٩٦ لە دەتینا لە ١٢ی نیسان لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی یۆنان و دانیمارک لە یاریگای پۆدیلاتۆدرۆمیۆ چالاکییەکی نافەرمی تۆپی پێ بەڕێوەچوو.[١] کۆمیتەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (IOC) دان بە بوونی پاڵەوانێتییەکی فەرمی تۆپی پێدا نانێت لە ئۆڵۆمپیادی ١٨٩٦؛ بەڵام ئەم یارییە وەک بەشێک لە بەرنامە ئۆڵۆمپیادەکە بە شێوەی نمایشی ئەنجامدراوە.[٢][١][٢] ئەنجامی کۆتایی یارییەکە بە نادیاری ماوەتەوە زۆربەی سەرچاوەکان ئەنجامی یارییەکەیان بە ٩–٠ یان ١٥–٠ لە بەرژەوەندی ھەڵبژاردەی دانیمارک تۆمارکردووە.[١]

تۆپی پێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ یۆنان
شاردەتینا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٢ی نیسانی ١٨٩٦
ژمارەی بەشداربووان2
ژمارەی یاریگا(لە 1 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان دانمارک (جاری 1ەم)
پلەی دووەم یۆنان
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان1
ژمارەی گۆڵەکان9 or 15 (1 بۆ ھەر کێبەرکێ)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب «Games of the I. Olympiad». RSSSF. ٣ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Olympic Football: 1896 Demonstration Match between Denmark and Greece». www.topendsports.com. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.