تۆمبۆی
تۆمبۆی (بە ئینگلیزی: Tomboy) وشەیکە بۆ کچ یان ژنانی گەنج کە ھەڵسوکەوتی پیاوانەیان ھەیە بەکاردێت. دەتوانێت بریتی بێت لە لەبەرکردنی جل و بەرگی ژنمێردی یان پیاوانە و بەشداریکردن لە وەرزش یان چالاکیی و ڕەفتارەکانی تر کە بەزۆری پەیوەندییان بە کوڕان یان پیاوانەوە ھەیە.[١]
بنەچە
دەستکاریوشەی "تۆمبۆی" وشەی لێکدراوێکە کە "تۆم" لەگەڵ "بۆی" واتە کوڕ تێکەڵ دەکات. ھەرچەندە ئێستا ئەم وشەیە بۆ ئاماژەکردن بە "کچانی ھاوشێوەی کوڕ" بەکاردەھێنرێت، بەڵام ڕیشەناسی زمانەوانی ئەوە پیشان دەدات کە مانای تۆمبۆی بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا ھاتووە.[٢] لە ساڵی ١٥٣٣ بەپێی فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد، "tomboy" بە واتای "کوڕێکی بێئەدەب، پڕھاتوھاوار یان پێشکەوتوو" بەکارھاتووە؛ بەڵام تا ساڵانی ١٥٧٠ "تۆمبۆی" مانای "ژنێکی بوێر یان بێئەدەب"ی وەرگرتبوو، دواجار لە کۆتایییەکانی ساڵانی ١٥٩٠ و سەرەتای ١٦٠٠دا، ئەم زاراوەیە گۆڕا بۆ مانای ئێستای: "کچێک کە وەک کوڕێکی پڕھاتوھاوار ھەڵسوکەوت دەکات؛ کچێکی شەڕاشۆی وەحشی.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Who are tomboys and why should we study them?تۆمبۆی کێن و بۆچی لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەین؟». Archives of Sexual Behavior (بە ئینگلیزی). 31 (4): 333–341. ی ئابی 2002. doi:١٠.١٠٢٣/a:١٠١٦٢٧٢٢٠٩٤٦٣. ISSN ٠٠٠٤-٠٠٠٢.
{{cite journal}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «A Short History of the Tomboy». The Atlantic (بە ئینگلیزی). 5ی کانوونی دووەمی 2017.
- ^ «Tomboy». Keywords (بە ئینگلیزی). 4ی حوزەیرانی 2015.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆمبۆی تێدایە. |