تڕۆڵ فەیس

کەسایەتیی کۆمیکی تووڕەیی

تڕۆڵ فەیس وێنەیەکی میمی کۆمیکی تووڕەییی کەسایەتییەکە کە زەردەخەنەیەکی شەیتانانەی کردووە، کە بەکاردێت بۆ نیشاندانی تڕۆڵەکانی ئینتەرنێت و تڕۆڵکردنی ئینتەرنێت. ئەم دەموچاوە یەکێکە لە کۆنترین و دیارترین دەموچاوەکانی کۆمیکی توڕەیی.[١][٢]

تڕۆڵ فەیس

تڕۆڵ فەیس لەڕێی مایکرۆسۆفت پەینتەوە کێشراوە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، لەلایەن کارلۆس ڕامیرێز، قوتابییەکی کۆلێژی ١٨ ساڵان کە لە ئۆکلەند لەگەڵ باوانیدا دەژیا.[٣][٤] وێنەکە لە پەڕەی دێڤیانت ئاڕتی ڕامیرێزدا بڵاوکرایەوە،[٤] وەک بەشێک لە کۆمیکی تووڕەییی تڕۆڵەکان، کە دەربارەی سروشتە بێماناکەی تڕۆڵکردنە.[٥][٦] ڕامیرێز وێنەکەی لە وێبگەی لێدوانگەی وێنەییی ٤چان بڵاوکردەوە و لە ماوەی کەمتر لە ڕۆژێک بەکارھێنەرانی دیکەی وێبەگەکە دەستیانکرد بە بڵاوکردنەوەی.[٣][٧] لە مانگەکانی دواییدا، وێنەکەی ڕامیرێز ناوبانگی پەیداکرد لە ٤چان وەک ئیمۆتیکۆنە گەردوونییەکەی تڕۆڵەکانی ئینتەرنێت و کەسایەتییەکی فرەکاری کۆمیکی تووڕەیی. لە ٤چانەوە، تڕۆڵ فەیس بڵاوبوویەوە بۆ ڕێدیت و فەرھەنگی ئوربان لە ٢٠٠٩،[٤][٥] لە کۆتاییدا گەیشت بە وێبگەکانی وێنە بڵاوکردنەوەی دیکە وەک ئیمیجەر و فەیسبووک.[٥]

لە ٨ی نیسانی ٢٠١٥، کۆتاکو وتارێکی چاوپێکەوتنیی قووڵی ئامادەکرد لەگەڵ ڕامیرێز دەربارەی کەسایەتیی کۆمیکە تووڕەیییە ناودارەکەی.[٨] لە وتارەکەدا، وێنەکێشی تڕۆڵ فەیس مەزندەی کرد کە زیاتر لە ١٠٠٬٠٠٠ دۆلاری بە باجی لەبەرگرتنەوە، ڕاگوێستن و پارەدانەکانی دیکە پەیداکردووە لەوکاتەوەی وێنەکەی لە نووسینگەی مافی لەبەرگرتنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکردووە لە ٢٠١٠، کە داھاتەکانی دەگەنە ١٥٬٠٠٠ دۆلار لە بەرتزین پێگەی ناوبانگیدا. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕامیرێز باسی چیرۆکی پشت سڕینەوەی میم ڕەنی کرد لە ئیشۆپی وی یوو.

لە ئازاری ٢٠٢١دا، ڕامیرێز خواستی خۆی ڕاگەیاند بۆ فرۆشتنی دراوێکی نەشیاوی ئاڵوگۆڕ بۆ تڕۆڵ فەیس.[٩][١٠]

بەکارھێنانەکان

دەستکاری

تڕۆڵ فەیس تڕۆڵی ئینتەرنێت نیشان دەدات، کەسێک کە خەڵکی دیکە بێزار دەکات لەسەر ئینتەرنێت بۆ حەزی خۆیان.[١١] کۆمێکە ڕەسەنەکەی ڕامیرێز گاڵتەی بە تڕۆڵەکان دەکرد؛[٣] ھەرچۆنێک بێت، وێنەکە بەزۆری لەلایەن تڕۆڵەکانەوە بەکاردێت.[١٢] تڕۆڵ فەیس وەک ھاوشێوەی گاڵتەی منداڵانی «نیا نیا نیا نیا نیا نیا»یان زمان دەرھێنان باسکراوە.[١٢] وێنەکە زۆرینەی کات لەگەڵ دەستەواژەکانی «کێشەت ھەیە؟»یان «تووڕە بوویت، برا؟» دادەنرێت.[١٣]

مافی لەبەرگرتنەوە

دەستکاری

ڕامیرێز تڕۆڵەکانی لەگەڵ نووسینگەی مافی لەبەرگرتنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکرد لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٠.[٣] ڕامیرێز دەڵێت کە زیاتر لە ١٠٠٬٠٠٠ دۆلاری وەرگرتووە بە باجی لەبەرگرتنەوەکان و پارەدانەکانی دیکە کە پەیوەندیان بە تڕۆڵ فەیسەوە ھەبووە، وەک لەبەرگرتنەوە بۆ جلوبەرگەکانی کە بە دەموچاوەکە نەخشێندراون لەلایەن زنجیرە تاک فرۆشی ھۆت تۆپیک.[٣]

کایەی ڤیدیۆییی میم ڕەن بۆ کۆنسۆڵی نینتێندۆی وی یوو سڕایەوە بەھۆی سەرپێچیکردنی مافی لەبەرگرتنەوە لەبەرئەوەی تڕۆڵ فەیس لە نێویدا وەک کەسایەتیی سەرەکی دانرابوو.[٣][١٤]

تڕۆڵ فەیس لەلایەن مافی لەبەرگرتنەوەوە پارێزراوە، بەڵام دروشمی بازرگانی نییە.[١٥]

کاریگەری

دەستکاری
 
پیاوێک لە میکیاژی تڕۆڵ فەیس لە دراگۆن کۆنی ٢٠١١

تڕۆڵ فەیس لەلایەن لە تێرسێراوە بە «باوکی میمەکان» دانراوە.[٤] نیوەپەیکەرێکی تڕۆڵ فەیس لە مۆزەخانەی موسیۆ دێل میمی مەکسیکۆ سیتی نیشاندرا.[١٦]

لە ئازاری ٢٠١٢دا، ڤیدیۆیەکی بەناوبانگ بانەرێکی نیشاندا کە بە تڕۆڵ فەیس و ڕستەی «کێشەت ھەیە؟» داپۆشرابوو کە لەلایەن ھەوادارانی یانەی تورکیی ئیسکیشپۆرەوە بەکاردەھات لە خۆپیشاندانێک بۆ گۆڕانی یاسا.[١٧]

لە ئەڵقەی «بێدەنگبە و سەما بکە»ی ئاوێنەی ڕەشدا، باج سێنەکان وێنەی تڕۆڵ فەیس دەنێرن دوای ئەوەی دزە بە نھێنییەکانی قوربانییەکە دەکەن سەرەڕای گوێڕایەڵییان.

لە شوباتی ٢٠٢١دا، ڕەبێکا بڵاک ڕیمیکێسکی گۆرانیی ٢٠١١ی «ھەینی» بۆ ئاھەنگێڕانی ساڵیادی دەیەمی گۆرانییەکە بڵاوکردەوە، ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە چەند کەسایەتییەکی کۆمیکی تووڕەیی تێدا بوو، بە تڕۆڵ فەیسیشەوە.[١٨]

تڕۆڵ فەیس جارناجار وەک جلوبەرگی ھاڵۆوین و کەسایەتی کۆسپلەی بەکاردێت.[١٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Hagedorn، Patrick (٥ی تەممووزی ٢٠١٢). «Junge Zeiten: Bitte recht freundlich». Kölner Stadt-Anzeiger (بە ئەڵمانی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Staff، Ars (١٢ی ئازاری ٢٠١٢). «Fffuuuuuuuu: The Internet anthropologist's field guide to "rage faces"». Ars Technica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج Klepek، Patrick (٨ی نیسانی ٢٠١٥). «The Maker Of The Trollface Meme Is Counting His Money». Kotaku. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب پ Christiansen، Axel (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Trollface: El padre de los memes cumple 10 años». La Tercera (بە ئیسپانی). لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا ب Lazzaro، Sage (٣٠ی ئازاری ٢٠١٦). «The Origin Stories Behind 5 of the Internet's Most Popular Memes». Observer. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Whynne (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨). «Comic – Trolls». DeviantArt. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Price، Rob (٨ی نیسانی ٢٠١٥). «How the creator of the 'trollface' meme turned an MS Paint cartoon into a six-figure payday». Business Insider. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ^ «The Maker Of The Trollface Meme Is Counting His Money». Kotaku (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «Not A Drill: Trollface Creator Mints NFTs For The Legendary Meme». Know Your Meme. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ Viniacourt، Elise. «Comme le Nyan Cat, les vieux mèmes d'Internet s'envolent aux enchères». Libération (بە فەرەنسی). لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Connor نەدراوە
  12. ^ ئ ا ب Macale، Sherilynn (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١). «7 memes to know: Internet culture at its finest». The Next Web. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ «Trollface (Racist Versions)». Anti-Defamation League. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ Whitehead، Thomas (٤ی ئازاری ٢٠١٥). «Copyright Owner of 'Trollface' Image Explains Role in Getting Meme Run Taken Down». Nintendo Life. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  15. ^ Edwards، Phil (٢٤ی تەممووزی ٢٠١٥). «5 faces you never realized were trademarked». Vox. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. ^ «Museo del Meme estará abierto solo este fin de semana en la Ciudad de México». infobae (بە European Spanish). ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. ^ Eördögh، Fruzsina (٣ی ئازاری ٢٠٢٠). «Problem? Turkish soccer fans protest rule change with troll face». The Daily Dot. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Rebecca Black Reclaims 'Friday'». PAPER (بە ئینگلیزی). ١١ی شوباتی ٢٠٢١. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری