توخمی کرۆمۆسۆم
توخمی کرۆمۆسۆم (بە ئینگلیزی: Sex Chromosome) توخمی زیندەوەر دیاری دەکات دەشتوانێت ئەو بۆهێڵانە هەڵبگرن کە دەست بەسەر سیفەتی دیکەدا دەگرێت. توخمە کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ بریتین لە کرۆمۆسۆمی (X) و کرۆمۆسۆمی (Y). لە مێیەی ئاساییدا دوو کرۆمۆسۆمی X هەیە واتە XX , بەڵام لە نێرەی ئاساییدا یەک کرۆمۆسۆمی X و یەک کرۆمۆسۆمی Y هەیە واتە XY. هەموو ئەو کرۆمۆسۆمانەی دەمێنێتەوە پێیان دەڵێن لەشە کرۆمۆسۆمەکان ، لە مرۆڤدا دوو توخمە کرۆمۆسۆم هەیە و ئەو کرۆمۆسۆمانەی دەمێننەوە پێیان دەلێن لەشە کرۆمۆسۆم.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a9/Drosophila_XY_sex-determination.svg/300px-Drosophila_XY_sex-determination.svg.png)
سەرچاوە
دەستکاری- http://en.wikipedia.org
- Holt : Modern Biology
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە توخمی کرۆمۆسۆم تێدایە. |