ترمۆوود چاکردنی دار بەم شێوازە کە سود وەردەگرێت لە کەرەستە و شێوازەکانی تر کە کار ناکاتە سەر سروشت، بەھۆی سیفەتەکانی دارەوە بۆ بەکارھێنانی لە زۆربەی ئیشەکان دا ئیشەکە باش تردەکات. چاکردنەوەی دار بەشێوازەکانی جیاواز وەکو (کیمیایی و گەرمی و میکانیکی) ئەنجام دەدرێت یەکێک لە باشترین ئەو شێوازانە چاککردنی گەرماییە، ئەم چاککردنەوەی گەرمای دارە لە بەر ئەوەیە کە کەرەستەی کیمیایی تێدا بەکارنایەت، بەمەش داواکاری زۆری لە ئەوروپا بۆ پەیدابووە، لەبەر ئەمەش کارگەیەکی زۆر لەسەر ئەم زانستە دروستکراوە. ھەموو کاتێک بۆ مرۆڤ ڕِوون بۆتەوە سوتاندنی ڕوخساری سەرەوەی دار، ئەو دارەیە کە بەکارھێنانی بۆ دەرەوەی بینا زۆر باشە و بەھێزە. ھەر لەبەر ئەمەش لەکاتی کۆن دا ئەم شێوازەیان بۆ زۆر کردنی بەرگری ئەو دارەنەی کە لە دەرەوەی بینا بوون سوودیان وەرگرتووە.

بۆ یەکەمەین جار چاکردنەوەی گەرمی دار لە ساڵی(١٩٣٠) ئەنجام درا، کە پشکنینەکان لەم بارەیەوە لە ئەنجومەنی ترمۆوودی فینلەندا (VTT) ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوانەدا ئەنجومەنی ترمۆوودی فینلندا، شێوازێکی چاک بۆ چاکردنەوەی گەرمای دار دروست کرد کە بەناوی ترمۆوود ناساندی بە خەڵک.

ترمۆوود لە ئەنجامی وشککردنی دارە بە پلەی گەرمی (230 °C) لەگەڵ ھەڵمی ئاو وە سوڕانی ھەوا، لەم پرۆسەیەدا ناخی دار بە پلەی گەرمی لە نێوان (180-215 °C) ئەگات بەپێی جۆری دار کە لەم پرۆسەیە بەکاردەھێنرێت. وە رادەی شێ سەرەتایی دار دوای گەیشتن ئەم گەرمیە بە ناخی دار کەم دەبێت، پلەی گەرمی بۆ ماوەی (٢-٣) کاتژمێر ئەوەستێت.

بە سوودوەرگرتن لەم شێوازە زۆربەی سیفەتە خراپەکانی بەکارھێنانی دار لەناودەچێت. بەسود وەرگرتن لە ھەڵمی ئاو لەم پرۆسەی ترمۆوودە تایبەتمەندی کیمیایی دار دەگۆڕێت، لە ئەنجام دا ڕەنگی دار تۆخ دەبێت وە شێ ناوی دار دەگاتە یەک ئاست. وە سیفەتی دژی گەرمای ئەم دارە باشتر دەبێت لە چاککردنەوەی گەرمای تایبەتمەندیەکانی دارەکە لەناودەچێت. ئەو پلە گەرمیە زۆرەی کە دەیدەن بەدارەکە (کلیلوز، ھیمسلیلسوز و ڕەزین) دار دێتە دەرەوە، وە شوێن بۆ گەورە بوون و گەشەکردنی حەشەراتی ورد نامێنێت. لە پرۆسەی ترمۆوودا یەکەم جار گەرمایەکی زۆری پێدەدرێت کە شێی دار دەگات بە سفر، وە لە کۆتایی پرۆسەکەدا جارێکی تر شێی پێدەدرێتەوە کە ئەمجارە دەگاتە نزیکەی (٤%-٦%) لە کۆتایی دا ئەم شێیە دارەکە بەھێز دەکات بەرامبەر بە خواربووین و جوڵانی دار.

پرۆسەی ترمۆوود دەستکاری

١-ھەنگاوی یەکەم (بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی و ووشک کردن) پلەی گەرمی دار لەگەڵ گەرما و ھەڵمی ئاو یەکەمجار زۆر دەبێت، لەم کاتەدا پلەی گەرمی فڕنەکە ھەتا (100 °C) زیاد دەبێت. لەم ھەنگاوەدا ھەڵمی ئاو بۆ ئەوە بەکاردەھێنین کە ئەگەر پلەی گەرمی دارە زۆر بێت دارەکە شەق ئەبات بۆئەوەی ئەمە ڕونەدات ھەڵمی ئاوی بۆ بەکاردەھێنین، لەم ھەنگاوەدا شێی ناخی دار دەگاتە نزیکەی (5%).

٢-ھەنگاوی دووەم/ چارەسەری گەرمی دارەکە

کاتێک وشککردنەوەی دار بە پلەی گەرمیەکی زۆر بەرز تەواو بوو لە ھەنگاوی دووەمی ترمۆوود، پلەی گەرمی فڕنەکە ھەتا (180-215 °C) بەرز دەبێتەوە. دوای گەیشتن بەم پلە گەرمیە، بەپێی جۆری دارەکە (٢-٣) کاتژمێر لەم پلەی گەرمیەدا دەمێنێتەوە. لەم ھەنگاوەدا ھەڵمی ئاو دارەکە لە گڕگرتن دەپارێزێت.

٣-ھەنگاوی سێ یەم/ پێدانی شێ بە دارەکە

لە ھەنگاوی کۆتایی ترمۆوود بە پرژاندنی ئاو بەسەر دارەکان پلەی گەرمی دارەکە دەھێنینە خوارەوە، کاتێک پلەی گەرمی ناخی دارەکە بە نزیکەی (50°C-60 °C) گەیشت جارێکی تر شێ دەدەین بە دارەکە، لە ئەنجامی ئەم ئیشە دروستکردنی داری ترمۆوود، شێ ناوی دەگاتە (4%-6%).

جۆرەکانی ترمۆوود دەستکاری

ترمۆوود دەکرێت بە دوو بەشەوە (Softwood, Hardwood):

  1. Softwood: وەک داری (پاین و سپراس) کە بە گشتی ئەوان بە دارەکان ھەمیشە سەوز یاخود بەھارە ناسراوون لەبەر ئەوەی لە وەرزی سەرما گەڵاکانیان ھەڵناوەرێن. دارەکانی پاین سیبری روسیا لە باشترین جۆری دارە لە دونیادا، لەبەر ئەوەی چۆنیەتی کەش و ھەوای ناوچەی رووسیا زستانیان درێژە و ھاوینان کورتە، دارەکان تەنیا دوو جار لە ساڵێک بواری گەورەبوونیان ھەیە. لە لایەکی تر شێی خاک زۆر زۆرە، لەبەر ئەوە کە ھاوین زۆر کورتە دارەکان تەنھا دەتوانن بە ئاراستەی ھەتاوگەورە ببن. لە ئەنجامدا دارەکان زۆر ڕێک بەشێوازێکی ستوونی گەورە دەبن، کە دارەکانی سیبری روسیا بۆ دروستکردنی ئەلوار زۆر زۆر باشن. کە لە پڕۆژەکانی نۆڤاوودا پاینی سیبری روسی بە قەبارەی زۆر جیاواز ھەیە.
  2. Hardwood: ئەم دارانە لە زستان گەڵاکانیان ھەڵدەوەرێن و لەبەھار گەڵای نوێ دەردەکەوێت. ئەم دارانە مادەی دانستیان زور کەمە. وە لەبەر ئەوەی کە گرێیان نیە و زۆر جوانن، وە لەم جۆرە دارانەش کۆمپانیای نۆڤاوود داری ئاش و ئایرۆکۆی ھەیە.

بڕگەکانی چارەسەرکردنی پلەی گەرمی دار دەستکاری

چارەسەری پلەی گەرمی ترمۆوود دەکرێت بە دوو بەشەوە:

  1. Thermo –S: پیتی S لە ترموو(S) کورتکراوەی وشەی (Stability) واتە (بەرگری)، بەرگریش یەکێکە لە گرنگترین سیفەتەکان لەبەکارھێنانی کۆتایی ئەم دارانە، لەم ھەنگاوەدا رادەی شێی ناو دارەکە دەگاتە لە (٦% - ٨%) کە وا دەکات بەرگەی شکان و ئاوسان بگرێت. ترموو S نۆڤاوود سیفەتی بەھێزی ھەیە بەپێی ستاندەری ئەوروپی (En113).
  2. Thermo-D :پیتی D لە وشەی ترموو-D کورتکراوەی وشەی (Durability). واتە (مانەوەی) زۆر لە ھەموو لایەکی دارەکەوە. بەھێزی مانەوە لەڕووی بایلوجیەوە لەم ھەنگاوەی چارەسەردا زۆر گرنگە. بەھۆی شێی ناوی ترموو-D- کە دەگاتە(٥%- ٦%)ئەمەش دوور دەخاتەوە لە ھەڵئاوسان و شکاندن. ترموو-D- نۆڤاوود بەپێی پێوەری ئەوروپیەکانە (EN113).