تای خوێنبەربوون
تای خوێنبەربوون، کە پێیشی دەگوترێ تای خوێنبەربوونی قرم و کۆنگۆ ( CCHF ) نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە . [١] نیشانەکانی بریتین لە تا ، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، ڕشانەوە، سکچوون و خوێنبەربوونی ژێر پێست، سەرەنجام شینبوونەوەی پێست. [١] نیشانەکان لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتە لە بەرکەوتنی سەرچاوەی نەخۆشییەکەوە دەردەکەون. [١] نەخۆشییەکە، لە بارە سەختەکەیدا، دەشێ ببێتە هۆی لەکارکەوتنی جگەر . [١] ئەو نەخۆشانەی وا لە نەخۆشییەکە قوتاردەبن، بەگشتی پێویستیان بە دوو هەفتە، لەسەرهەڵدانی نیشانەکانەوە، دەبێ بۆ چاکبوونەوە. [١]
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی "گەنە" یان بەرکەوتنی خوێن، دەردراوەکانی جەستە، ئەندام یان شلەکانی تری جەستەی کەس یا ئاژەڵە تووشبووەوە بڵاودەبێتەوە. [١] ئاژەڵداران، کارمەندی کوشتارگەکان و ئەوانەیش کەوا لە نزیکەوە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵدا هەیە ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە یەکجار زۆرە. [١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت ج چ «Crimean-Congo Haemorrhagic Fever». World Health Organization. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تای خوێنبەربوون تێدایە. |