ھاوڕێ قیامەت
هاوڕێ محمد امین (هاوڕێ قیامەت)
هاوڕێ محمد امین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٩ زاینی - ١٣٨٨ کۆچی سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
ناسراوە بە | هاوڕێ قیامەت |
ئایین | ئیسلام - سوونی |
هاوڕێ محمد امین ناسراو بە مامۆستا هاوڕێ قیامەت (بە ئینگلیزی: Hawre muhammad) مامۆستا و بانگخواز و ووتاربێژی ناوداری کوردستان، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩ زاینیی بەرامبەر بە ١٣٨٨ کۆچی شاری سلێمانییە و قۆناغەکانی خوێندنی هەر لە سلێمانی تەواو کردووە، قۆناغی زانکۆی لە زانکۆی سەڵاحەدینی شاری هەولێر تەواو کردووە، پیشەی مامۆستایی و ووتاربێژی لە زۆر شوێن کردووە، وەکوو مامۆستا لە کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان وانەی وتووەتەوە. هەر لە سەرەتای ئەزموونی وتاردانی لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، مامۆستا هاوڕێ گرنگییەکی زۆری بە باس و بابەتەکانی ڕۆژی دوایی و قیامەت داوە، بە تایبەتی بابەتەکانی مردن و ژیانی ناو گۆڕ، وردەکارییەکانی ڕۆژی دوایی، پرسی دۆزەخ و بەهەشت، لەگەڵ هەموو وردەکارییەکانی نیشانە و بەڵگەکانی ڕۆژی دوایی، بۆیە هەر لە سەرەتای ناوداربوون و بڵاوکردنەوەی وتارەکانی نازناوی "هاوڕێ قیامەت"ـی لەلایەن گوێگرانێوە پێبەخشراوە، هاوکات مامۆستا بە پشتبەستن بە دەقی قورئانی پیرۆز و فەرموودە قودسییەکانی خودا و فەرموودەکانی پێغەمبەر، لەگەڵ کتێبە گرنگەکانی ئەو بوارە و وتەی هاوەڵاندا باسەکانی ڕوون دەکاتەوە و ڕاڤە و شیکارییان بۆ دەکات، شێوازی وتاردان و وانە وتنەوەی کاریگەر و سادەیە و وتارەکانی هەموو کەسێک بە ئاسانی لێی تێدەگات، بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە وانە و وتارەکانی بڵاودەکاتەوە و کەسێکی باوەڕپێهێنەرە، لە وتارەکانیدا بوێرە و گوتەکانی بە بەڵگەی دروست پشتڕاست دەکاتەوە، هەموو چینەکانی کۆمەڵگە لە گوێگرەکانی مامۆستان، بە تایبەتی چینی گەنجانن. زۆرێک لە کتێبە ئایینییەکانی خوێندووەتەوە نموونەی کتێبەکانی "ئیمامی غەزالی" کە هەر لە تەمەنی لاوییەوە ئاشنای ئەم کتێبانە بووە.[١]
ژیانی تایبەتی
مامۆستا هاوڕێ خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و لە ئێستادا دانیشتووی شاری سلێمانییە.[١]
بەرهەمەکانی
بەرهەمی تۆمارکراوی وانە و ووتاروتنەوی ئایینی زۆر و هەمەجۆرن، هەروەها خاوەن دوو کتێبە کە بریتیین لە:[١]
- کتێبی نیشانەکانی ڕۆژی دوایی و ڕووداوەکانی پێش هاتنی: شەش جار ئەم کتێبەی مامۆستا لە چاپدراوەتەوە
- کتێبی زنجیرەی فەرموودە قوودسییەکان: ئەم کتێبە کۆکراوەی دووهەزار فەرموودە و فەرماییشتی خودای گەورەیە ڕوونکردنەوە و ڕاڤەی بۆ کردوون.
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا ب بورهان، ئیسرا (2022-05-19-17:43:00). «مامۆستا هاوڕێ قیامەت». زانیاری.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری|ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)