ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال (پورتوگالی: Seleção Portuguesa de Futebol) نوێنەری تۆپی پێی پیاوانی وڵاتی پورتوگالە کەوا لە ساڵی ١٩٢١ەوە دامەزراوە. ھەڵبژاردەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

پورتوگال
Shirt badge/Association crest
نازناوەکانسیلیساوی ئەوڕوپا
یەکێتییەکێتی تۆپی پێی پورتوگال (FPF)
Confederationیوفا (ئەوڕوپا)
ڕاھێنەری سەرەکیفێرناندۆ سانتۆس
کاپتنکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
زۆرترین بەشداربووکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (158)
باشترین گۆڵکارکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (88)
یاریگای سەرەکیVarious
کۆدی فیفاPOR
پلەی فیفا 9 Steady (6 October 2022)[١]
بەرزترین پلەی فیفا3 (May–June 2010, October 2012, April–June 2014, September 2017 – April 2018)
نزمترین پلەی فیفا43 (August 1998)
جلی یەکەم
جلی دووەم
یەکەم یاریی نێونەتەوەیی
 ئیسپانیا 3–1 پورتوگال 
(Madrid, Spain; 18 December 1921)
گەورەترین بردنەوە
 پورتوگال 8–0 لیختنشتاین 
(Lisbon, Portugal; 18 November 1994)
 پورتوگال 8–0 لیختنشتاین 
(Coimbra, Portugal; 9 June 1999)
 پورتوگال 8–0 کووەیت 
(Leiria, Portugal; 19 November 2003)
گەورەترین دۆڕاندن
 پورتوگال 0–10 ئینگلتەرا 
(Lisbon, Portugal; 25 May 1947)
جامی جیھانی
جاری بەشداربوون7 (یەکەم لە 1966)
باشترین ئاکامپلەی سێیەم (1966)
جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپا
جاری بەشداربوون7 (یەکەم لە 1984)
باشترین ئاکامپاڵەوان (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦)
خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپا
جاری بەشداربوون1 (یەکەم لە 2019)
باشترین ئاکامپاڵەوان (2019)
Confederations Cup
جاری بەشداربوون1 (یەکەم لە 2017)
باشترین ئاکامپلەی سێیەم (2017)
وێبگەfpf.pt

یەکەمین بەشداریکردنی پورتوگال لە پاڵەوانیەتێکی گەورەدا لە مۆندیالی ١٩٦٦ بوو، کاتێک بە سەکردایەتی ئوزیبیۆ توانیان پلەی سێیەم بەدەستبێنن. دوو بەشداریکردنی داھاتووی پورتوگال لە مۆندیالی ١٩٨٦ و ٢٠٠٢ بە کرانەدەرەوەیان لە قۆناغی گروپەکان بەکۆتا ھات. بەدەر لەوە پورتوگال توانیویانە بگەنە یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپای ١٩٨٤، کە تێیدا لە گێمی زیادکراودا بە پاڵەوانی جامەکە فەڕەنسا دۆڕان. ھەڵبژاردەکە لە ھەریەک لە پاڵەوانیەتەکانی مۆندیالی ٢٠٠٦، یۆرۆی ٢٠٠٠ و ٢٠١٢ چۆتە یاری پێش کۆتایی. لە جامی نەتەوەکانی ئەوڕوپای ٢٠١٦، ھەڵبژاردەی پورتوگال یەکەمین نازناوی فەرمی بردەوە دوای بردنەوەی لە فەڕەنسا بە تاکە گۆڵی یاریزان ئێدەر. بەو بردنەوەی پورتوگال گەیشتە یەکەمین جامی کیشوەرەکان کە لەوێشدا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا. ھەروەھا پورتوگال میوانداری پاڵەوانیەتی تازە دانراوی خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپای کرد، کەوا توانیان جامەکەش ببەنەوە دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا.

یاریگای ھەڵبژاردەکە یاریگای ئیستادیۆ ناسیۆنالە لە ئۆیرس، ھەرچەندە زۆربەی یاریەکانیان لە یاریگای جیاواز لە سەرتاسەری پورتوگال ئەنجام دەدەن. ڕاھێنەری ئێستا فێرناندۆ سانتۆسە و کاپتنی ھەڵبژاردەکەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، کەوا ڕیکۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین یاری ھەڵبژاردەکەش بەناوی خۆیەتی.

سەرچاوەکان دەستکاری


  1. ^ "The FIFA/Coca-Cola World Ranking". FIFA. 6 October 2022. Retrieved 6 October 2022.