چەو یان چەگل (بە ئینگلیزی: Gravel) وردەبەردە کە دەنکەکانی لە خیز گەورترە.[١] لە میکانیکی خۆڵدا چەو بەو خۆڵە دەگوترێت کە درێژایی دەنکەکانی لەنێوان ٢ تا ٦٠ میلیمەترە.[٢] چەو بەزۆری لە گوێی چەم و لای کانییەکاندا و لە کەناری دەریادا بە شێوەی سروشتی دەست دەکەوێت. چەو لەبەرەوەی دەنکەکانی گەورەن و ناوەڕۆکەکەی خۆڵی وردی کەم تێدایە، بە ئاسانی ئاو پێیدا ھاتوچۆ دەکات. واتە بەڕێوەکەریی ھیدرۆلیکیی (بە ئینگلیزی: Hydraulic conductivity) چەو زۆرە و دەکاتە ١ سانتیمەتر لە چرکەدا (cm/s) و زیاتریش.[٣] بۆیە زەخیرەی ئاوی ژێرزەوی زۆر جار لەناو چەودا دەدۆزرێتەوە. چەو لە دروستکردنی زۆر ماددە و کەرەستەدا، وەک کۆنکریت و ڕووی ڕێگە، کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

وێنەی چەوی قەراخی زەریا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "چەو - ھەنبانە بۆرینە". lex.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2020-12-05.
  2. ^ Craig, Robert F. Craig's soil mechanics. CRC press, 2004.
  3. ^ Freeze, R. Allan. (1979). Groundwater. Cherry, John A. ,. Englewood Cliffs, N.J.: Prentice-Hall. ISBN 0-13-365312-9. OCLC 4493153.{{cite book}}: CS1 maint: extra punctuation (link)