سەیف عەلی خان لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٧٠. ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمەکانی بۆلیوودە. سەیف بەڕەچەڵەک خەڵکی کەلکەتە لە ھیندستان و لەخێزانێک موسڵمان لەدایکبووە. تا ئێستا بەھۆی فیلمەکانییەوە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە لەوانە شەش جار خەڵاتی فیلم فەیر (لە خەڵاتە جۆراوجۆرەکان) وە لەلایەن حکوومەتی ھیندستانەوە خەڵاتی (Padma Shri) پێدراوە کە خەڵاتێکە لەڕۆژی کۆماری دەبەخشرێت.

سەیف عەلی خان

لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٨-١٦) ١٦ی ئابی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
نیوودێلھی،  ھیندستان
نەتەوەھیندی
پیشەئەکتەر
ھاوسەرئامریتا سینگ (١٩٩١–٢٠٠٤) (جیابوونەوە)
کارینا کاپوور (۲۰۱۲-ئێستا)

ژیان دەستکاری

ژیانی ئەکتەری دەستکاری

لەساڵی ١٩٩٣ سەیف عەلی خان بۆیەکەمینجار لەفیلمێکی دەرھێنەر یاش چۆپرا دا دەردەکەوێت بەناوی (Parampara) وە یەکەمین فیلمی سەرکەوتووی سەیف عەلی خان دەگەڕیتەوە بۆساڵی ١٩٩٤ کاتێک لەفیلمی (Main Khiladi Tu Anari) شانبەشانی ئاکشەی کومار بەشداریکرد. دواتر لەساڵی ٢٠٠١ لەفیلمێکی فەرحان ئەختەر بەناوی (Dil Chahta Hai) دووبارە سەرکەوتن بەدەستدەھێنێت. وەلەساڵی ٢٠٠٣ بەشداری دەکات لەفیلمی کەل ھۆ نا ھۆ (Kal Ho Naa Ho) کەبەھۆی ئەم فیلمەشەوە سەرکەوتنێکی مەزن تۆماردەکات و خەڵاتی باشترین فیلمی پاڵپشت بەدەستدەھێنێت لەفیلم فەیر. لەساڵی ٢٠٠٨ و ٢٠١٣ لەدووبەشی فیلمی (Race) بەشداردەبێت و سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستدەھێنێت. لەساڵی ٢٠٠٩ دا بۆیەکەمینجار فیلمێک بەرھەمدەھێنێت (پرۆدیوسەر) ئەمەش لەفیلمی (Love Aaj Kal) کەخۆیشی وەک ئەکتەر ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لەبەرامبەر دیپیکا پادوکۆن، فیلمەکە لەدەرهێنانی ئیمتیاز عەلی بوو.

ژیانی خێزانی دەستکاری

سەیف عەلی خان کوڕی مەنسووڕ عەلی خانە، باوکی یاریکەری کۆچکردووی کریکیت بووە بۆھەڵبژاردەی ھیند. لەساڵی ١٩٩١ لەگەڵ ئەمریتا سینگ ژیانی ھاوسەری پێکدەھێنت، سەیف لەگەڵ ئەمریتا تاکوو ٢٠٠٤ ژیانی ھاوسەرگیرییان بەردەوام بوو لەنێوان ئەمەشدا کچ و کوڕێکیان بەناوەکانی سارا (١٩٩٣) وە ئیبراھیم (٢٠٠١). لەدوای جیابوونەوەشییان دوو منداڵەکەی سەیف لەگەڵ دایکیان دەژین.

لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لەگەڵ خانمەئەکتەری دیاری بۆلیوود کارینا کاپوور ژیانی ھاوسەرگیری پێکدەھێنێت. لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، یەکەم منداڵیان بوو بەناوی تەیمور.

سەرچاوە دەستکاری