میانمار یان بورما و بە فەرمی کۆماری یەکێتیی میانمار گەورەترین وڵاتی باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیایە. پایتەختەکی شاری نایپیداوە، ڕووبەرەکەی ٦٧٦٫٥٧٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە میانمار ھاوسنوورە لەگەڵ چین لەباکوور وە لە ڕۆژھەڵاتیش وڵاتی لاوسە وە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی تایلەندە وە بەنگلادیش لە ڕۆژاوا وەھەر وەھا ھیندستان لە باکووری ڕۆژاوا. لە ڕووی کارگێرییەوە دابەش بووە بەسەر ١٤ ویلایەت سنورێکی بەرفرازوانی ئاوی ھەیە و بەشێکی سنورەکەی دەکەوێتە سەر کەنداوی بەنگاڵ. ھەروەھا لە ڕووی سامانی سروشتی خاوەنی نەوت و و ورقوشم و بەردی بەنرخە لەگەڵ چەند مادەیەکی دیکەی سروشتی.

سەرچاوەکان دەستکاری

چەند زانیارییەک لەسەر میانمار