بەردی ڕەشید یان بەردی ڕۆزیتا بەردێکی مێژوییە کەمێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی میسری کۆن، لە ساڵی ١٧٩٨ لەلایەن سەربازێکی ناپۆلیۆن بۆناپارت. لەسەر بەردەکە نووسراوێک بەوەرگێڕانی سێ زمان دۆزراوەتەوە کە ئەوانیش زمانەکانی ھیرۆگلیفی و زمانی خەڵکی ئاسایی میسری و یۆنانی کۆن. ئەمەش دەبێتە لایەنێکی یاریدەدەر بۆ تێگەیشتن لەنووسراوەکانی میسری کۆن (ھیرۆگلیفی). لەئێستادا ئەم بەردە لە مۆزەخانەی بەریتانیا پارێزراوە لەشاری لەندەن.

بەردی ڕەشید