٠ (ژمارە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
|||
ھێڵی ١٦:
یۆنانییەکان یاساخیان کردبوو، ھیچ ماتماتیکناسێک جورئەتی باسکردنی نەبوو. لای [[ئەرستوو]]، سفر و فەزای بەتاڵ زۆر پەیوەست بوون پێکەوە، ئەرستوو چونکە دژی ئاسمانێک بوو کە بەتاڵ بێت بۆیە دژی سفر بوو.<ref>{{Cite web |url=http://yaleglobal.yale.edu/about/zero.jsp |title=The History of Zero |last=Wallin |first=Nils-Bertil |date=19 November 2002 |website=YaleGlobal online |publisher=The Whitney and Betty Macmillan Center for International and Area Studies at Yale. |access-date=September 1, 2016 |deadurl=yes |archiveurl=https://web.archive.org/web/20160825124525/http://yaleglobal.yale.edu/about/zero.jsp |archivedate=25 August 2016 |df=dmy-all }}</ref> شارستانیەتی ماییەکان لە مەکسیکۆ سفریان وەک ھێمایەک بۆ ھیچێتی بەکارھێنا.<ref>{{cite news |last=Mortaigne |first=Véronique |url=https://www.theguardian.com/culture/2014/nov/28/mayan-civilisation-paris-exhibition |title=The golden age of Mayan civilisation – exhibition review |work=[[The Guardian]] |date=November 28, 2014 |deadurl=no |archiveurl=https://web.archive.org/web/20141128222215/http://www.theguardian.com/culture/2014/nov/28/mayan-civilisation-paris-exhibition |archivedate=28 November 2014 |accessdate=October 10, 2015}}</ref> دوایی، یەکەم ماتماتیکناس، کە [[بەتڵیمۆس]] بوو، لە ئەسکەندەرییەی میسر، لە سەدەی دوی زاینیدا وەک فەلەکناسێکی بلیمەت ھاتە سەرتەخت و لەژێر کاریگەری شارستانیەتی گەورەی بابلییەکاندا ئاشنایەتی لەگەڵ چەمکی سفردا پەیدا کرد و سفری بەکارھێنا بۆ جیاکردنەوەی ٧٥ لە ٧٠٥ پەتلیمووس بە دامەزرێنەری مۆدلی جیومەترییانەی چەقە خۆری ھەژماردەکرێت و سیستەمەکەی ھەتا سەدەی شازدە برەوی ھەبوو، ئەویش کە کۆپەرنیکۆس ھات و سیستەمەکەی ھەڵوەشاند.
لە سەدەی حەوتەمدا بوو کە ماتماتیکناسێکی گەورەی ھندی ناوی [[براھماگوپتا]] بوو سفری وەک ژمارە بەکارھێنا و گوتی کۆی [[ژمارەی ئەرێنی|ژمارەیەکی ئەرێنی]] و سفر دەکاتە ژمارەکی ئەرێنی، کۆی سفر و سفر دەکاتە سفر. ئەم شتانە لە ڕۆژگاری ئێستادا زۆر ئاسایین، بەڵام لە قۆناخی پەرەسەندنی زانستدا جۆرە شۆڕشێک بوون لە بواری بیرکردنەوەی مرۆڤدا. براھماگوپتا توانی سیستەمی ھیند و عەربی دابمەزرێنێت، کە بۆ یەکەم جار ژمارەی سفریشی لەخۆگرتبوو. لە ڕاستیدا ئەمە وەک شۆرشێکی ماتماتیکی لە ڕێگای بەغداوە، کە پایتەختی زانست بوو لە سەردەمی موعتەسەم بیللادا و لە بە ھۆی ئاینیی ئیسلامەوە گواسترایەوە بۆ ئەوروپا، ئەویش کاتێک کە [[فیبۆناچی]]، کە ناوە ڕاستییەکەی لیۆناردۆی پیزایی بوو، وەک نوێنەری بازرگانانی ئیتالیا ڕویکردە مەغریب بۆ بازرگانی و لەوێ فێری عەرەبییەکی زۆر نایاب بوو، سەرەنجام گەڕایەوە و لە ساڵی ١٢٠٢ دا (پەڕتووکی ژماردن) بڵاوکردەوە کە سیستەمی ژمارەیی ھیند و عەربی لە خۆگرتبوو. ئیتر لێرە بەدواوە، ژمارەکانی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ٠ جێگایان بە ژمارە ناقۆڵاکانی ڕۆمانی لێژکرد و بووە سیستەمی زاڵ و باو.
لە سەدەی دوازدەدا، ماتماتیکناسێکی تری ھیندی، کە ناوی [[ڤاسکارا]] بوو، گوتی ئەگەر ھەر ژمارەیەک دابەشی سفر بکرێت ئەوا دەکاتە [[بێکۆتایی|ناکۆتا]]. ئەمەش بۆ
ئێستا سفر لە ھەموو بوارێکدا ڕۆڵی خۆی ھەیە، [[پلەی گەرما]]، سەعاتی سفر و چەندەھای تر. ئەمڕۆ ماتماتیک بە بێ بوونی سفر ناتوانێت پێش بکەوێت.
|