کاتەگۆری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٢:
 
لە [[ئۆنتۆلۆجی|ئۆنتۆلۆجیدا]]، '''کاتەگۆرییەکان''' یان '''وتەزاکان''' ژوورترین و بەرزترین [[جنس (فەلسەفە)|جنسەکان]] لە زنجیرەی جنسەکانن، کەوایە، بە بنچینەییترین و بنەڕەتیترین تێگەیشتەکان دەژمێردرێن. لێکۆڵین و چوون بە دوای کاتەگۆرییەکاندا بە مانای دەسنیشانکردنی بناخەییترین و بەربڵاوترین پۆلەکانی شتەکانە. بۆ ئەم مەبەستە، دەبێ بۆ ھەر کاتەگۆرییەک ئەوەی کە بە ''جیاوازیی ئۆنتۆلۆجیک'' ناسراوە دیاری بکرێ. لە [[ئەرەستوو]] بەم لاوە، گەلێ سیستمی جۆراوجۆری کاتەگۆری پێشنیار کراوە، لە زۆربەشیاندا کاتەگۆریگەلێک بۆ [[جەوھەر]] و [[عەرەز]] و پەیوەندی و بارودۆخ  و پێشھات بەدی دەکرێن.
 
== ئەرەستوو ==
یەکێ لە ھۆگرەتییەکانی ئەرەستوو لە سەرەتاوە سەرنجدان بە چۆنیەتیی دابەشبوونی دنیای سروشت بوو بە سەر پۆلە جیاجیاکاندا، بۆ وێنە چۆن ئەوەڵ لە پۆلێ وەک «گیانلەبەران» پۆلی «گیانلەبەرە دووپاکان» و، بە دوای ئەوە، پۆلی «گیانلەبەرە دووپا بێباڵەکان» جیا دەبێتەوە. ئەو پەی برد کە پۆلەکان بە پێی چۆنایەتیگەلێک کە گیانلەبەرەکە ھەیەتی، وەک ژمارەی پاکانی و شێوەی ڕێگەچوونی، لە یەکتر جیا دەکرێنەوە.
 
[[پۆل:چەمکەکان]]
[[پۆل:ھەبوونناسی]]