شانۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢٢:
لەم پێداچوونە میژوویەیش ئەبێ باسی کۆمەڵەی (جورج ڕبیچ)ی شانۆ گەری بکەین ، کەسەردانی عێراقی کرد ، ھێندێک شانۆگەری پێشاندا لە بەغدا و، بەسڕە لە ساڵی ١٩٢٦ز ، کە ئەمەیش یەکەم پەیوەندی کۆمەڵگاو جەماوەری عێراقی بوو ، بەشانۆی نوێ ، بەشداریکردنی ھونەرمەندی عێراق (حقی الشبلی) لەگەڵ ئەم کۆمەڵەیە ، کە تیایدا ڕۆڵی (اپبو کلیس کوڕی ڕودیب)ی نواند لە شانۆگەری (ڕودیب ملکا).
ئەم سەردانە بەڕاستی ھەڵێکی ڕاستەقینەی دا بەسەرھەڵدانی یەکەم کۆمەڵەی شانۆی عێراقی ، کەھەر(الشبلی) خۆی دروستی کرد لە ساڵی ١٩٢٧ز، بەڵام ئەبێ باسی ئەوەبکرێ کە کۆمەڵێک لە ئەکتەرانی سوری ، [[میسر]]ی ، دەستیان ھەبوو لەم دروست کردنە لەگەل عێرقییەکان لە پاش تیمی(الشبلی) دەستی کرد بەسەردانی ھەموو شارە عێراقییەکان و، بانگەوازی ئەکرد بۆ گرنگیدان بە ھونەری نواندن و، کاری ئەکرد لەسەر گۆڕینی بۆچوونی خەڵک بۆی .
ئینجا (الشبلی) بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی ھونەرەکانی شانۆ بخوێنێ ، لەلای (عزیز عید)دا خووێندی ، لەساڵی ١٩٢٩ز، پاشان کە گەڕایەوە عێراق ، تیمێکی شانۆیی رێکخست بەناوی خۆی ، بەڵام ئەمەیان سەرکەوتنێکی شانۆیی گەورەی بەدەست نەھینا ، بۆیە ئەمجارەیان چوو بۆ فەڕنسا ساڵی ١٩٣٥ز، لەساڵی ١٩٣٩ز گەڕایەوە بە ھۆی [[جەنگیشەڕی جیھانی دووەم]].
 
بەڵام لەماوەی مانەوەیدا لە [[فەڕەنسا]] ، توانی شانۆی رۆژئاوایی و، نوێترین شێوازەکانی دەرھێنان و، بۆچوونەکانی نواندن بخوێنێ.
ھێڵی ٣١:
 
بە ھەمان شێوە (یوسف عانی) شانۆگەری نیشتیمانی نووسیوە ، وەک(أنا أمک یا شاکر) کە باس لە دایکێک دەکات کە جیا ئەکرێتەوە بە گیان فیدایی لە دوای مردنی دوو کوڕەکەی (شاکر) و (سعودی). کاتێک کە داگیرکەران (شاکر) ئەکوژن ، لەسەرەتای شانۆگەری یەکەم و پاشان کوڕی دووھەمینشی (سعودی) ئەکوژن ، لە کۆتایی شانۆگەریەکە جا (عانی) خۆڕاگری دایکەکە و کچەکەی کە قوتابی زانکۆیە و ھەڵقوڵاوی نیشتمانپەروەریە دەرئەبڕێت. لە ھەمان کاتدا باسی خاڵی و کوڕەکەی ئەکات، کە چۆن بۆ چەند دینارێک شۆرشگێڕە عێراقییەکان ئەدەن بەدەستی داگیرکەرەوە . لە کۆتایی شانۆ گەریەکەشدا ، کچەکە ئەخرێتە بەندیخانە و، دایکەکەشی ئەچێت بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی (سعودی) تا بینێژێ ، بە تەنیا ئەمێنێتەوە بە ڕاوەستاوی و سەربەرزی لە کۆتایی شانۆ گەریەکەدا.
ھەروەھا (عانی) [[شانۆگەری]] تریشی نووسیووە، وەک شەش درھەم (ست دراھم) و کلیل (المفتاح) و،(الخان و ڕحوال ژالک الزمان).
 
==سەرچاوە==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/شانۆ»