دڵشاد مەریوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب زیادکردنی بەستەر بۆ شیرین کەمال
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٥:
دڵشاد لە ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ساڵی ١٩٤٧ لە سلێمانی لەدایکبووە. باوکی دڵشاد لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا لە گوندی [[کاڵ خواروو]]ی [[مەریوان]]ەوە چووە بۆ [[پێنجوێن]] و دواتر بۆ [[سلێمانی]]. قۆناغەکانی خوێندنی قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەوێ تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٨ بووە بە قوتابی لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانستگای (ئەو کاتە ناوی کۆلێژی زمانان بوو). لە ساڵی ١٩٧٢ کۆلێژی ئەدەبیاتی تەواو کرد ، پلەی [[کارناسی]]ی لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٧٤ کە نێوانی فەرماندەی شۆڕشی ئەیلوولی ١٩٦١ لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا تێکچوو و خەڵکێکی زۆری کورد ڕوویان کردە ناو شاخ. بەشێکی زۆر لە مامۆستا و قوتابییانی زانستگای سلێمانی شاریان بەجێھێشت. بەشێک لە قوتابییانی بەشی کوردی زانستگای سلێمانی لە شار مابوونەوە. ئیتر بۆ ئەوەی ئەو قوتابییانە زیانی ساڵێکی خوێندنیان لێ نەکەوێ مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی بەغدا لە ھاوینی ساڵی ١٩٧٤ ڕوویان کردە سلێمانی و پڕۆگرامی خوێندنیان پێ تەواو کردن. دڵشاد مەریوانی یەکێک لەو مامۆستایانەی لە ماوەی دوو سێ مانگدا بەدرێژایی ڕۆژ لەگەڵیاندا بوو، فێری دەکردن و موحازەرەی بۆیان دەدا.
 
لە ساڵی ١٩٧٣ کە شیرین کەمال بوو بە قوتابی بەشی زمانی کوردی ناسیاوی لەگەڵ دڵشاد مەریوانی پەیدا کرد، ئەمە بوو بە ھاندەرێکی گەورەی دیکە بۆ شیرین بایەخ بە شیعر بدات و لە دواڕۆژدا ببێت بە شاعیر و نووسەر. لە ساڵی ١٩٧٦ دڵشاد بوو بە مامۆستای زمانی کوردی لە قوتابخانەی ناوەندی سەرچنار لە سلێمانی. لە ناوەڕاستی ھەمان ساڵدا لەگەڵ [[شیرین کەمال]] بوونە ھاوسەر و بنەماڵەیان پێکەوە نا.
 
لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٧٩ دڵشاد ڕووی کردە دەرەوەی نیشتیمان ماوەی چوار مانگ لە سووریا و چیکوسلۆڤاکیا ھەنگاریا و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای ئەو سەردەمە و سوید و مایەوە بە ئومێدی ئەوەی دەربازی ڕووسیا بێ بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا کەچی ھیوای لەم بابەتەوە سەرنەکەوت و گەڕایەوە نیشتیمان و چووەوە سەر کارەکەی پێشووی خۆی. لە ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨ دڵشاد بە تاوانی فێرکردنی ئەلفوبێی لاتینی بە قوتابییەکانی خۆی ئەفسەری ئاسایشی سلێمانی داوای دەکات و پێوەند(کەلەبچە) دەخاتە دەستییەوە.