پایتۆن (مار): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی نوێ
تاگ: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:٢٢، ٦ی ئایاری ٢٠٢١

ماری پایتۆن (بە ئینگلیزی: Pythonidae) (وەرگیراو لە وشەی یۆنانی πυθων) خێزانێک لە مارە بێژەھرەکانە کە لە ئەفریقا، ئاسیا، و ئۆسترالیادا دەژی. ئەم خێزانە یەکێکە لە گەورەترین خێزان لە نێو مارەکاندا؛ ئەندازەی مامناوەندی دەگاتە ١٦ فووت کە نزیکەی دوو ئەوەندەی گەورەترین ماری ژەھرداری جیھانە (شاکۆبرا).

پایتۆنی ھندی
پایتۆنێکی ھندی یان پایتۆنی مۆلوروس

سنووری جوگرافیایی

ئەم خێزانە لە بیابانی مەزن، ھند، میانمار، باشووری چین و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە فلیپین ھەتا ئەندۆنیزی، نووگینێ یان گینێی نوێ و ئۆسترالیادا دەژی.

خواردن

ئەم جۆرە مارانە وەکوو ئاناکۆندا و بوا، بە وردکەر ناسراون (ئینگلیزی: Constrictor) چونکە لەکاتی ڕاوکردن خۆیان لوول دەکەن بە دەوری ڕاوەکەدا و بەھۆی فشارھێنان لە دەوری لاشەی ڕاوەکە، کۆئەندامی سووڕانی ڕاوەکە لەکار دەکەوێت و پاشان ڕاوەکە قووت دەدات.


سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Pythonidae»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١.