نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بابەتی نوێ
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٧، ٢ی ئایاری ٢٠٢١

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە ژێر دروشمی "کار دەکات بۆ گەشەسەندنی مافەکانی مرۆڤ هەموو رۆژێک بۆ هەموو عیراقیەک" کارەکانی ڕێک خستووە[١].

بەپێی ماندێتی مافەکانی مرۆڤ و بڕیاری ژمارە ( ٢٤٢١) ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ١٤ ‌‌حوزەیرانی ٢٠١٨، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکان و دەزگا نیشتیمانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بە بێلایەنانە کار دەکات بۆ برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لەسەرانسەری عێراقدا. نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق نوێنەرایەتیی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانیش دەکات لە عیراقدا، لە نزیکەوەش کار لەگەڵ ئاژانس و بەرنامەکانی تری نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو عیراقیەک.

کار و چالاکیەکان

بنیاتنانی تواناکان و برەودان و بەهێزکردنی تواناکانی بەرپرسانی حکومی و دەزگا نیشتیمانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر بنەما و میکانیزمەکانی مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتوەکان و هەروەها پابەندیەکانی عێراق لەبوارەکانی مافی مرۆڤدا بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات.

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کاری چاودێریکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و پشتڕاستکرنەوەی پیشێلکارییە بانگەشە بۆکراوەکان بەبێ گوێدانە ئەوەی کە لە کوێ و لەلایەن کێوە ئەنجامدراون لە ئەستۆگرتووە[١].

ساڵانە لە ڕێگەی هەڵسەنگاندەکانیانوە ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ، لە بوارە جیاجیاکانی وەکو ڕەگەزپەرستی، ئازادیی، مافەکانی ژنان و هیتر بڵاو دەکەنەوە[٢].


ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا "مافه‌كانی مرۆڤ". United Nation. {{cite web}}: |first= missing |last= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ. "راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)