میرنشینی سۆران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی دیداری |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) تاگ: پووچەڵکردنەوە |
||
ھێڵی ١:
{{ویکیسازی}}
[[پەڕگە:Flag_of_the_Emirate_of_Soran.svg|وێنۆک|ئاڵای میرنشینی سۆران]]
'''میرنشینی سۆران''' (١٣٩٩-١٨٣٥) حکومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانی تێکچوو.
میرنشینی سۆران
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن کوردێکەوە بوو ناوی [[کەڵۆس]] بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی [[میر محەممەد]] بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە.<ref>{{cite news|last1=ئەدەب|first1=کولتوور|title=لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز|url=http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/050820181|work=Rudaw|access-date= ٨ی ئابی ٢٠١٨|archive-url=https://web.archive.org/web/20180807174631/http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/050820181|archive-date= ٧ی ئابی ٢٠١٨|dead-url=yes}}</ref>
میر محەممەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:
# چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆیی.
# خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد.
لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و... ھتد درووست دەکران.
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز درووست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار) ی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار) یشی پیادە بوون.
لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان.
میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا.
لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:
# بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
# بەشی داھات و باج.
# بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و... ھتد.
میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان [[مەحموودی دووەم]]ی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا.
میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد.
دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت.
لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ.
دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە.
== ژیاننامەی میر محەممەد، پاشای گەورە یان پاشای کۆرە ==
یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی میر نشینی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لەسەردەمی حوکمرانیەتیەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و ھتد.. لەھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانا بوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو، کاریان دەکرد بۆیە لە لایان خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە [[مێژووی کورد]] و میرنشینەکان تۆمارکردووە و سەرکردەیەکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە
ھەر لەسەردەمی ئەو ڕواندز پایتەخت بووە، کچی بایزبەگی باپشتی کە دەکاتە کچی مامی مارە دەکات بەڵام لە بەر دەست پێ کردنی شەڕ لەگەڵ عوسمانیە تورکەکان نایگوازێتەوە تاکو ساڵی ١٨٣٦ز عوسمانیەکان بە ھاوکاری یەزیدیەکان و عەشیرەتی مزوری، ڕواندز داگیردەکەن و ئەم پاشایە گەورەیە بە دیل دەگرن و بەناوی گفتوگۆ دەیبەنە ئەستەنبۆل لە ڕێگای گەڕانەوەی ھەر لە لایان عوسمانیەکان شەھیدی دەکەن، ھەرچەندە خەڵکی دەڤەری ڕواندز خۆیان بە نەوەی ئەو دادەنێن بەڵام لەبەر ھۆکاری ئەوە تەنھا ڕێزگرتنە بەڵکو ھیچ نەوەیەکی لەدووای خۆی بەجێ نەھێشتووە جونکە ژنی نەگواستبۆوە لەلایەکی تر لە کتێبی شەڕفنامەی بەدلیسی ھاتووە کە پاشماوەو خزم و کەسانی ھەیە کە بریتین لە ھەندێک بەگزادەکانی ڕواندز و باپشتیان و دەرگەڵە و ئاڵانێ و شەقڵاوەو..... ھتد.
دەگێڕنەوە دەڵێن دوژمنان چەندین شوێنی کوردستان داگیردەکەن بەڵام کەسێکی ئازاو چاونەترس بە ناوی ڕەشائاغا کە (دەبێتە باپیرە گەوڕەی لەتیف نادرئاغا و سالح نادرئاغا و خزم و سەرۆکی بنەماڵەی باویل ئاغا) بە بێ ئاگاداری پاشا خۆیی و بە ١٥٠-١٦٠کەس ڕووبەڕووی دوژمنان دەبنەوە لە ئەنجامدا بەسەر دوژمنان سەردەکەون، کاتێک کە ئەم ھەواڵە بە پاشا گەیشت، پاشا یاوەرێکی خۆی بەناوی (سۆراو) ناردی بەشوێنیاو خۆشی لەبەر دەرگا چاوەڕێی کرد و تاکو رەشاغا گەیشتە لای ئینجا لەگەڵ خۆی بردیە ژوورەوە و ھەر ئەم کاتە فەرمانی پلەی (فەرماندەیی سوپای) پێ بەخشی.
ھەموو رۆژانی ھەینی پاشای گەورە لە دووای نوێژی ھەینی لە دیوەخانەکەی پێشوازی لە خەڵک دەکرد بۆ دیتنیان و گفتۆگۆ کردن لەگەل کردنیان تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری کاروبارو ئێش و ئازارەکانیان ببێ، جارێکیان رەشاغا مەلا عەزیز کە دەکاتە (باوکی باویل ئاغا) لەگەڵ خۆی دەبات بۆ دیوەخان، پاشا دەپرسێت ئەمە فەقێ عەزیزە ڕەشا ئاغاش دەڵێت (بەڵێ) پاشاش ووتی من حەزدەکەم گوێ لەدەنگی ڕاگرم جونکە مەلایەکەی زۆر مەتحی لە لای من کردیە، فەقێ عەزیزیش بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە دەست دەکات بە خوێندنی قورئان بەڵام ھەر لەگەڵ دەست پێ کردنی بە (اعوز بااللە الشیطان الرجیم) پاشا لە جێگای خۆی ھەڵدەستێت و لەسەر چۆک دادەنیشێت کە تەواو بوو، پاشا ھەستا سەر پێ و لە چێگای خۆی دانیشتوو زۆر بە ھێمنی لەسەرخۆ فەرمووی (ئەم قورئان خوێندنەی زۆر خۆش بوو، دڵم نەرم و نیانی کەوتە ناوی، ھەیبەت لە دڵم پەیدابوو) ھەر ئەوکاتە بوخچەیەک ئەشیای کە بریتی بوو لە خەنجەرێکی کاڵا زیو و کورتەک و شەلوار و قوندەرەیەکی کڵاشی چاک و دەستە سڕێکی پێشکەش بە مەلا عەزیزی کرد.
لەوکاتەی کە عەلی بەگی میری یەزیدی بەخۆی و دوو کچی گیران، ئەم دوو کچە بوون بە موسڵمان و میر یەکیێکیانی لە رەسول پاشای برای مارە کرد و ئەوی تریشیان لە مەلاعەزیز مارە کرد بەڵام عەلی بەگ لە ھاوینەھەواری گەلی عەلی بەگ لە سێدارە درا ھەرچەندە میر زۆر عاشقی ئازایەتی بوو بەڵام لەبەر ئەوەی نەبووە موسڵمان بۆیە لەلایان مەلای خەتێ فتوای لەسێدارەدانی بۆ دەرجوو، جا ھەندێک کەس بۆ مێژوو شێواندن دەڵێن گەلی عەلی بەگ بەناوی عەلی بەگی مامی پاشای گەورە کراوە جونکە پاشا لەسەر خواردنی پارە و گەندەڵی لە سێدارەی داوە بەڵام ئەمە زۆر لە ڕاستیەوە دوورە جونکە پاشای گەورە ھیچ مامی نەبووە بە ناوی عەلی بەگ، ئەو گەلیە بەناوی عەلی بەگی یەزیدی ناونراوە کە لەوێ لەسێدارە دراوە.<ref>{{cite news|last1=بەشی|first1=یەکەم|title=لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز|url=http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/270720181|work=Rudaw|access-date= ٨ی ئابی ٢٠١٨|archive-url=https://web.archive.org/web/20180809143748/http://www.rudaw.net/sorani/opinion/culture_and_literature/270720181|archive-date= ٩ی ئابی ٢٠١٨|dead-url=yes}}</ref>
=== سنووری میرنشینی سۆران ===
Line ٧٣ ⟶ ٥٠:
ھەر وەکوو ساڵح محەمەدامین دەڵێ سنووری دەسەڵاتی میرایەتی سۆران لە نێوان ھەردوو زێی گەورە دابووە و ھاوسنووربوو لەگەڵ میرنشینی بابان لە لایەک لەگەڵ میرنشینی بادینان لە لایەکی ترەوە.
== سەرچاوەکان
{{سەرچاوەکان}}
|