غوڵامڕەزاخان ئەرکەوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی Haryad Xasraw (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی AramBot
ب v2.04 - خاوێنکردن / چاکسازیی ھەڵەکان بۆ پرۆژەی وپ (ناونیشان بە سێ «=» دەست پێ دەکات و بەشی دواتریش ئاستی دووە)
ھێڵی ١١:
'''غوڵامرەزاخان ئەرکەوازی''' (١٨٤٠ - ١٧٧٥)، شاعیر و خواناسی بەناوبانگی [[کورد]]ی [[ئیلام]]ە. ئەو بە ھۆی ھۆنینەوەی [[موناجاتنامە]] و ھەڵبەستەکانی لە ناو خەڵکی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] ناسراوە.
 
==== ژیان ====
غوڵامڕەزا ئەرکەوازی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی میرزا بەگ کوڕی مەیسم کوڕی ئەحمەد قولییە، لە ناو خەڵکی بە غوڵامڕەزاخان ئەرکەوازی و غوڵامڕەزا ئەرکەوازی ئیلامی ناسراوە، لە ھەندێک شیعریدا نازناوی «غوڵام»ی بەکارھێناوە.
ئەو ساڵی ١٧٧٥ لە گوندی [[بان وێزە]] کە بەشێکە لە ناوچەی [[سەرچەفتە]]ی سەر بە قەزای ئیلام لەدایک بووە. شوێنی لەدایکبوونی شاعیر نزیکی سنووری [[عێراق]]ی ئێستایە، دەشتێکە شاخەکانی [[باوەیاڵ]] و سەروێشە و ھانی سەونز و بەلەوان دەوریان داوە.
ھێڵی ٢١:
ساڵی مردنی ئەرکەوازی بە ڕوونی نازاندرێ، ئەگەر شەست تا حەفتا ساڵ ژیابێ دەبێ لە نێوان ساڵانی(١٨٤٤-١٨٣٤)دا کۆچی دوایی کردبێ، دکتور [[مارف خەزنەدار]] لە کتێبی [[مێژووی ئەدەبی کوردی]]، ساڵی (١٨٤٠)ی بۆ کۆچی دوایی شاعیر بە ڕاست زانیوە.
 
==== شیعری ئەرکەوازی ====
شاعیری کوردی گۆرانزەمین [[سەید ساڵحی نیعمەتوڵڵاھی ماھیدەشتی]](١٩٠٧-١٨٣٤) لە بابەت ئەرکەوازییەوە دەڵێ:
 
ھێڵی ٣٢:
شیعری ئەرکەوازی لە ڕووی کێش و قافیەوە ساکار و سادەیە؛ وەکو شیعری ھەموو شاعیرانی شێوازی گۆرانی لە کوردستاندایە. کێشی خۆماڵی دە بڕگەیییە، بە زۆری وەستانێک لە ناوەڕاستدا ھەیە (- - ب --/ ب ب ب - -)، لە ڕووی [[قافیە]]وە جووت قافیەیە([[مەسنەوی]]=موزدەویج) (اا، ب ب، ج ج..) ھەندێک جار شاعیر یاری بە قافیە دەکا.
 
==== ناوەڕۆکی شیعری ئەرکەوازی ====
شیعری ئەرکەوازی لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بەسەر ئەم مەبەستانەدا دابەش دەکرێ:
 
ھێڵی ٤٩:
ئەرکەوازی لە ناو خەڵکدا شاعیرێکی ناسراو و خۆشەویست بووە، شیعرەکانی لەسەر زاری خەڵک بوون، نەک تەنیا خوێندەواران بەڵکو نەخوێندەوارانیش لەبەریان کردووە، بەتایبەتی ئەوانەی ھۆگری ئایین بوون. لەبەر ئەوە دەستنووسی دیوانی زۆرە، ئەمە بۆتە ھۆی ئەوەی بەرھەمی شیعری لەسەر بنج و بناوانی ئەو دەستنووسانە ساغ بکرێتەوە.<ref>خەزنەدار، مارف، ''مێژووی ئەدەبی کوردی- بەرگی سێیەم'', (چاپییەکەم، ٢٠٠٣), لل٢٤٦-٢٠٥, دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس:ھەولێر.</ref>
 
==== نموونەیەک لە شیعری ئەرکەوازی ====
 
وە باوەیاڵ دیم